رۆبێرت پیرێس گره‌و له‌سه‌ر ڤاردی ده‌كات
پێیوایه له ئارسناڵ ده‌دره‌وشێته‌وه
میدیاكانی به‌ریتانیا له ماوه‌كانی رابردوو ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه جیمی ڤاردی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارسێناڵ رێككه‌وتووه و بۆ وه‌رزی دادێ درێسی تۆپچییه‌كان ده‌پۆشێت، ئه‌م هه‌واڵه‌یش بۆته جێگه‌ی خۆشحاڵی بۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵ و پێیوایه ڤاردی به چوونی بۆ ئارسێناڵ ده‌دره‌وشێته‌وه.
رۆبێرت پیرێس، یاریزانی فره‌نسی پێشووی یانه‌ی ئارسێاڵ له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ڤاردی پێویسته لیسته‌ر سیتی جێبهێڵێت و په‌یوه‌ندی به ئارسێناڵه‌وه بكات، ده‌شڵێت: دڵنیام ده‌توانێت باشترین ئاست له یاریگه‌ی ئیمارات پێشكه‌ش بكات، گره‌ویش ده‌كه‌م ڤاردی له‌گه‌ڵ چوونی بۆ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌تری هاوشێوه‌ی ئارسێناڵ ئاستی له جاران زیاتر گه‌شه ده‌كات.
رۆبێرت پیرسی ته‌مه‌ن 42 ساڵ، پێشتر له نێوان ساڵانی 2000 ـ 2006 یاریی بۆ یانه‌ی ئارسێناڵ كردووه، تا هاوینی 2015ـیش له یاریكردن له یانه‌یه‌كی هیندی به‌رده‌وام بوو.