پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

کۆشکی کارمەندانی هاتووچۆیان سووتاندووە

دوو تۆمەتبارەکە
دوو تۆمەتبارەکە

K24 - هەولێر:

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە کۆشکی كارمەندانی هاتووچۆیان سوتاندبوو.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا دوو تۆمەتباریان دەستگیركردوە كە دوو کۆشکی سەرشەقامی كارمەندانی هاتۆچۆیان لەشاری سلێمانی سوتاندبوو .

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ  پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەیشت لەبارەی سوتاندنی کۆشکی سەرشەقامی كارمەندانی پۆلیسی هاتووچۆ لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی ، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوراچرا گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد، سەرەنجام توانرا لەماوەیەكی كەمدا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاند، هەریەكە لە تۆمەتباران (ه ، ع ، ع) و (س ، ع ، ق ) بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .

H.H

Fly Erbil Advertisment