واشنتن: له رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ تاران نزیكین
"تاران له هێڵه سووره‌كانی گفتوگۆكانی ڤییه‌ننای تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی، پاشه‌كشه ناكات"
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سپی ئاشكرای ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا له‌گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی له‌گه‌ڵ ئێران، به‌رده‌وام ده‌بێت.
جین بساكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، "بۆچوونه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران نزیكه و خه‌ریكه ده‌گه‌ین به رێكه‌وتن".
بساكی راشیگه‌یاند، له كۆتایی گفتوگۆكاندا هه‌میشه به دوای خاڵه سه‌خته‌كاندا ده‌گه‌ڕێین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی ئێران رایگه‌یاند، تاران له هێڵه سووره‌كانی گفتوگۆكانی ڤییه‌ننای تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی، پاشه‌كشه ناكات.
ره‌ئیسی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، تاران زۆر به‌هێزه‌وه بۆ ئه‌وه كار ده‌كات سزاكانی له‌سه‌ر لابچێت.
دوای 8 گه‌ڕی گفتوگۆی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ئێران، هێشتا ناكۆكییه‌كان له نێوان تاران و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامن، تاران داوای دڵنیایی له واشنتن ده‌كات كه له داهاتوودا سزای دیكه به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنن، له‌ولاشه‌وه واشنتن له دۆسییه‌ی ناووكی ئه‌و وڵاته نیگه‌رانه.