نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له کۆڕبه‌ندی ديپلۆماسيى ئانتاڵيادا ده‌كات
كۆڕبه‌نده‌كه به ئاماده‌بوونی 2 هه‌زار كه‌سایه‌تی سیاسی جیهانی له ئانتاڵیای باشووری توركیا به‌ڕێوه ده‌چێت

K24 – هه‌ولێر:
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/3/11 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بانگهێشتى فه‌رمى گه‌يشته توركيا و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى جيهان، به‌شدارى له كار و چالاكييه‌كانى کۆڕبه‌ندی ديپلۆماسيى ئانتاڵيادا ده‌كات.
له په‌راوێزى کۆڕبه‌نده‌که‌دا كه تا يه‌كشه‌ممه 2022/3/13 ده‌خايه‌نێت، نێچيرڤان بارزانى بۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كان و بابه‌تى هه‌نووكه‌يى، چه‌ند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام ده‌دات.
كۆڕبه‌نده‌كه به ئاماده‌بوونی 2 هه‌زار كه‌سایه‌تی سیاسی جیهانی له ئانتاڵیای باشووری توركیا به‌ڕێوه ده‌چێت.