زیاتر لە 6 هەزار کۆچبەری ئۆکرانی چوونەتە ئیسرائیل
"پتر لە 2 ملیۆن كه‌س له ئۆكرانیاوه به‌ره‌و وڵاتانی جیهان ئاواره بوونه"
K24 – هه‌ولێر:
فەرمانگەی کۆچ و نیشتەجێکردن لە حکومەتی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لەسەرەتای هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا، تاوەکو ئێستا 6 هەزار و 166 کەسی خاوەن پاسپۆرتی ئۆکرانی هاتوونەتە ئیسرائیل.
ئه‌و فه‌رمانگه‌یه ئاماژەی به‌وه كرد، 214 کۆچبەر رێگەیانپێنەدراوە بێنە ناوخاکی ئیسرائیل، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەهۆکاری رێگەنەدانەکە بکات.
بەگوێرەی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ئەنجامی هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 2 ملیۆن كه‌س له ئۆكرانیاوه به‌ره‌و وڵاتانی جیهان ئاواره بوونه.
هێرشی رووسیا بۆ ناو خاكی ئۆكرانیا پێی نایه هه‌فته‌ی سێیه‌م، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه هه‌زاران سه‌رباز و هاووڵاتی ئۆكرانی و رووسی كوژراون.