رووسیا: ژێرخانی سه‌ربازیی دوو هه‌زار و 900 دامه‌زراوه‌ی ئۆكرانیامان خاپوور كردووه
كۆناشینكۆڤ: پێنتاگۆن هاوكاری دارایی لێكۆڵینه‌وه‌ی میكانیزمی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌تا كوشنده‌كانی كردووه
K24- هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا رایگه‌یاند، تا ئێستا ژێرخانی سه‌ربازیی دوو هه‌زار و 900 دامه‌زراوه‌ی ئۆكرانیایان خاپوور كردووه.
ئیگۆر كۆناشینكۆڤ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا گوتی: سوپای رووسیا له هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆنترۆڵكردنی شاری ماریۆپول به‌رده‌وامه، كه ده‌كه‌وێته سنووری به‌ناو ئیداره‌ی دۆنباس و پێشڕه‌وییه‌كانیش له ئۆكرانیا به‌رده‌وامن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا ئێستا ژێرخانی سه‌ربازیی دوو هه‌زار و 911 دامه‌زراوه‌ی ئۆكرانیایان خاپوور كردووه و گوتی: "له‌نێویاندا 97 فڕۆكه، 107 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، 141 سیسته‌می مووشه‌كیی به‌رگریی ئاسمانیی، 86 وێستگه‌ی رادار، 986 تانك و زرێپۆش، 107 مووشهكهاوێژی فرهلووله، 368 گولـله تۆپ و گولـله هاوەن و 749 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی تایبه‌ت هه‌ن".
ئیگۆر كۆناشینكۆڤ جه‌ختیشیكرده‌وه، سوپای رووسیا به‌ڵگه‌ی له تاقیگه زیندهزانییهكانی ئۆكراینا ده‌ستكه‌وتووه، كه پێنتاگۆن هاوكاریی دارایی لێكۆڵینه‌وه‌ی میكانیزمی بڵاوبوونه‌وه‌ی نهێنی ده‌رده كوشنده‌كانی كردووه و گوتی: "به‌ڵگه‌كان ده‌یسه‌لمێنن له تاقیگه‌ی بایۆلۆجی كه له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه دامه‌زرێندراون و هاوكاری كراون، تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر نموونه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر شه‌مشه‌مه‌كوێره ئه‌نجام دراون. ئامانجی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی ئۆكرانیا كه پنتاگۆن هاوكاریی دارایی‌یان ده‌كات، دروستكردنی میكانیزمێكه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نهێنی ده‌رده كوشنده‌كان".
بۆ بینینی نوێترین ڤیدیۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا جۆیینی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه
H.B