نێچيرڤان بارزانى ديدارێكى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ئه‌نجام دا
گرنگترین پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان تاوتوێ كران
K24- ئه‌نتاليا:
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/3/11 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌ركرده‌كانى جيهان، به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئهنتاليادا ده‌كات، ئاماده‌ى رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه بوو.
له رێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا هه‌ر يه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆمارى توركيا، مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان گوتاريان پێشكه‌ش كرد.
له گوتاره‌كاندا تيشك خرايه سه‌ر ته‌حه‌دیات و كێشه‌كانى جيهان، شه‌ڕ و پێكدانانى رووسيا و ئۆكراینا، دۆخى مرۆيى له ئۆكراینا، رۆڵى ديپلۆماسى و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌رى و كۆتاييهاتنى شه‌ڕ و پێكدادان، گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و گفتوگۆكانى ڤييهنا.
هه‌ر له په‌راوێزى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، ديدارێكى له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ئه‌نجام دا.
له ديدارهكهدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئۆكراينا و كاريگه‌رييه‌كانى شه‌ڕ و لێكه‌وته‌كانى، په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ كرد.
H.B