"هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده"ـی هیندستان خه‌ریكه ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی ئه‌تۆمی
"هه‌ڵه‌كه له‌كاتێ پكشنینی ئاسایی رۆژانه روویداوه"
K24 - هه‌ولێر:
سوپای هیندستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به هه‌ڵه مووشه‌كێكیان ئاراسته‌ی پاكستان كردووه، هه‌رچه‌نده هیچ زیانێكی نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و كاره نیگه‌رانی زۆری پاكستانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا هه‌ردوو وڵات خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمین و هه‌ڵگیرسانی هه‌ر جه‌نگێگ له‌نێوان ئه‌م دوو وڵاته، ره‌نگه ببێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌تۆمی، هیندستان نیگه‌رانی قووڵی خۆی ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت: هه‌ڵه‌كه له‌كاتێ پكشنینی ئاسایی رۆژانه روویداوه و هیچ مه‌به‌ستێك له پشت ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كه نییه.
حکومەتی پاکستان لەبارەی مووشەکەکەوە گوتی "مووشەکەکە لە نزیک شاری مەین چانوو لە دووری 500 کیلۆمەتر لە ئیسلام‌ئاباد پایتەختی پاکستان بەر زەوی کەوتووە، بەڵام مووشەکەکە هیچ جۆرە چەکێکی هەڵنەگرتووە.
پاکستان هۆشداری داوەتە هیندستان تا "بیر لە دەرئەنجامە ناخۆشەکانی ئەو کەمتەرخەمییانە بکەنەوە و رێوشوێنی کاریگەر بگرنەبەر بۆ خۆلادان لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پێشێلکاریانە لە داهاتوودا."
پاكستان كه زیاتر له جه‌مسه‌ری رۆژهه‌ڵات (رووسیا و چین) نزیكه، خاوه‌ن 165 كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی ئاماده‌یه، هیندستانغش زیاتر پشتیوانی سیاسه‌ته‌كانی رۆژئاوا (ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا) ده‌كات و 156 كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه.
سەرچاوە: CNN
H.H