په‌كین: تایوان به‌شێكه له چین
"چین یه‌كپارچه‌یه"
K24 - هەولێر:
كۆماری چینی میللی بڕیاریدا، تێچووی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی به رێژه‌ی %7.1 بۆ ئه‌مساڵ زیاد بكات، جیا له‌وه‌ش پهكیین په‌یوه‌ستبوونی خۆی بۆ تایوان به گوێره‌ی بۆچوونی (چین یه‌كپارچه‌یه) دووپاتكرده‌وه.
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی چینی میللی به ئاماده‌بوونی 3 هه‌زار ئه‌ندام بڕیاریدا، تێچووی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی به رێژه‌ی %7.1 به‌رز بكاته‌وه.
ئه‌م بڕیاره‌ی چین دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی حزبی شیوعی ئه‌و وڵاته‌وه به‌رامبه‌ر تایوانه‌وه دێت، كه یه‌كێكه له ئاره‌زووه جوگرافییه كۆنه‌كانی پهكیین، كاتێك له باشوور و رۆژهه‌ڵاته‌وه له‌گه‌ڵ چین هاوسنووری ئاوییه.
له‌مباره‌یه‌وه، لی كه تشاینگ، سه‌رۆك وه‌زیرانی چین رایگه‌یاند، سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر تایوان روونه، بریتییه له چینی یه‌كگرتوو له دژی جوداخوازانی تایوان، كاتێك ئه‌و وڵاته له ساڵی 1949ـه‌وه به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، به‌ڵام چین وه‌ك به‌شێك له خاكی وڵاته‌كه‌ی ئه‌ژماری ده‌كات.
له هه‌فته‌ی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی وه‌ك پاڵپشتی بۆ تایوان سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه، له كاتێكدا ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
واشنتن جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، له رووی سیستمی به‌رگرییه‌وه پاڵپشتی تایوان ده‌كات، ده‌رگای هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و وڵاته كراوه‌یه، بایدن له‌كاتی ده‌ست به‌كاربوونی پابه‌ندی وڵاته‌كه‌ی دووپات كرده‌وه.