ئۆكرانیا ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی راگه‌یاند
"تۆمه‌تباركردنی ئۆكرانیا به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌لایه‌ن مۆسكۆوه، ناڕاسته"

K24 - هەولێر:
جه‌نگی ئۆكرانیا پێی نایه رۆژی حه‌ڤده‌یه‌م، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاشكرای ده‌كات، تا ئێستا 1300 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراون.
ڤۆڵۆدێمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پتر له 1300 سه‌ربازی ئه‌و وڵاته له جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ رووسیادا كوژراون.
بۆ یه‌كه‌مینجاره كیێڤ ژماره‌ی كوژراوه‌كانی له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی ئه‌و شه‌ڕه به فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نێت.
پێشتریش رووسیا رایگه‌یاندبوو، 500 سه‌ربازیان له‌كاتی هێرشكردنیان بۆ سه‌ر ئۆكرانیادا كوژراوه، میدیا جیهانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كوژراوه‌كانی رووسیا له‌وه پترن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ره‌نسا ئاشكرای ده‌كات، تۆمه‌تباركردنی ئۆكرانیا به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌لایه‌ن مۆسكۆوه، ناڕاسته.
كۆشكی ئیلیزێ بڵاویكرده‌وه، ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا به ته‌له‌فۆن كاتژمێرێك و نیو له‌باره‌ی دۆخی ئۆكرانیا قسه‌یانكرد.
كۆشكی ئیلیزێ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا داوایان له پوتن كردووه بێ مه‌رج شه‌ڕ له دژی ئۆكرانیا رابگرێت.