واشنتن.. تیمی K9 ـی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌شداری كۆنفرانسێك ده‌كه‌ن
"ئەمه‌ریکا، ئامادەیی خۆیان نیشاندا، بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی له‌گه‌ڵ تیمی k9ـی وەزارەتی پێشمەرگە"

K24 - هەولێر:
وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاند، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا تیمێکی K9ـی بەشداری کۆنفرانسی ساڵانه‌یان کرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، تیمێکی k9ـی سریەی ئه‌ندازیاری بەڕێوەبەرایەتی رشتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، کە لە دوو ئەفسەر و دوو کارمەند پێکھاتوون، بۆ ماوەی سێ رۆژ بەشداریان لە ھەشتەمین کۆنفرانسی ساڵانەی k9 لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمه‌ریکا کرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئەم کۆنفرانسە، بە بەشداری تیمەکانی k9ـی زیاتر لە 20 وڵات بەڕێوەچوو، ئامانج تێیدا بەرەوپێشبردنی کاری k9ـه لە سەرانسەری جیھان.
لای خۆیەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا، ئامادەیی خۆیان نیشاندا، بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی له‌گه‌ڵ تیمی k9ـی وەزارەتی پێشمەرگە.
یەکەی k9ـی وەزارەتی پێشمه‌رگه خاوەنی چەندین جۆری سەگی تایبەتی کاروباری جەنگ و مرۆیین، هه‌روه‌ها خاوەن چەندین کارمەندی مەشقپێکراون بۆ کارکردن لەگەڵ ئەم جۆرە سەگانە.
k9 له رێگه‌ی سه‌گی راهێنانپێكراو، ئه‌ركیان دۆزینەوەی تاوان و ماددە قەدەغەکراوەکانه، له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئەم تیمە لە ساڵی 2016ـه‌وه.