راگه‌یه‌ندراوێك له دامه‌زراوه‌ی كوردستان24ـه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كاتژمێر 1ی دره‌نگانی شه‌وی 12 له‌سه‌ر 13ی ئاداری 2022، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك له نزیك باڵه‌خانه‌ی سه‌ره‌كی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 كه‌وتنه خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر باڵه‌خانه و ئامێر و كه‌لوپه‌لی دامه‌زراوه‌كه‌مان كه‌وت.
خۆشبه‌ختانه له ئاكامی ئه‌و رووداوه‌دا، هیچ زیانێكی گیانی به‌ر كارمه‌ندان و هاووڵاتیانی نزیك باڵه‌خانه‌ی كوردستان24 نه‌كه‌وتووه.
سه‌ره‌ڕای زه‌ره‌ر و زیانه‌كان، كه بووه هۆی وه‌ستانی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌مان، بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك، په‌خشی راسته‌وخۆی كوردستان24 به‌رده‌وامه و بینه‌ران و وه‌رگران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كار و گه‌یاندنی په‌یامی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی خۆمان.
كوردستان24 به مۆركی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ناسراوه و لێره‌وه جارێكی دیكه دووپات له‌و پره‌نسیپ و په‌یامه پیشه‌ییانه‌ی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌رده‌وام كوردستان24ی پێ ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌ویش گه‌یاندنی په‌یام و ده‌نگی كوردستانیانه.
لێره‌وه سوپاسی هه‌موو لایه‌ك و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، كه چ له رێگه‌ی گه‌یاندنی په‌یام، یان سه‌ردانیان، له سه‌لامه‌تی كارمه‌ندانی كوردستان24یان پرسی.
كوردستان هه‌میشه سه‌قامگیر و ئاوه‌دان بێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24
13/3/2022