زانیاری نوێ له‌ باره‌ی جووڵه‌ی فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر

نیوزڕوومی كوردستان24 دوای ئه‌و په‌لاماره‌ مووشه‌كییه‌ی كرایه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌كه‌
نیوزڕوومی كوردستان24 دوای ئه‌و په‌لاماره‌ مووشه‌كییه‌ی كرایه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئانۆ جه‌وهه‌ر رایگه‌یاند، جووڵه‌ی فڕۆكه‌وانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئاساییه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئانۆ جه‌وهه‌ر روونیكردووه‌ته‌وه‌، جووڵه‌ی فڕۆكه‌وانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئاساییه‌ و هیچ زیانێكی به‌رنه‌كه‌وتووه‌ و نه‌كراوه‌ته‌ ئامانجی په‌لاماره‌ مووشه‌كییه‌كان.