هه‌ڵبژارده‌ی رۆمانیا دیسان له یۆرۆ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو
كه‌مێك پێش ئێستا له یاریگه‌ی (پاركی شازاده‌كان) له پاریس هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی رۆمانیا و سویسرا به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
هه‌ڵبژارده‌ی رۆمانیا له رێگه‌ی بۆگدان ستانكۆ له خوله‌كی 18 به لێدانی سزا پێشكه‌وت، دواتر له گێمی دووه‌م، ئه‌دمیر محه‌مه‌دی له خوله‌كی 57 ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا یه‌كسان كرده‌وه، یارییه‌كه‌یش تاكۆتایی به‌م شێوه‌یه مایه‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی رۆمانیا له یاریی كردنه‌وه‌ی یۆرۆی 2016 به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا دۆڕا بوو، هه‌ڵبژارده‌ی سویسرایش له یاریی رابردوو 3 خاڵی له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌لبانیا وه‌رگرتبوو، ئێستا به شێوه‌یه‌كی كاتی به 4 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه.