ماكرۆن له‌سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌ستگیركراوه رووسیه هاته ده‌نگ كه له په‌خشی راسته‌وخۆ جه‌نگی ره‌تكرده‌وه
ماكرۆن: له گفتوگۆی داهاتوودا ئه‌و پێشنیازه ده‌خه‌مه به‌رده‌م پوتن.. پێشبینی 15 ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌كرێت

K24- هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه له‌ڕێگه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌یه‌وه پارێزگاری له مارینا ئوفسیانیكۆڤا، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه رووسییه بكات، كه ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی له په‌خشی راسته‌وخۆ چووه پشت بێژه‌ری ئه‌و كه‌ناڵه‌ی كاری لێ ده‌كات و درووشمی دژ به جه‌نگی ئۆكرانیای به‌رزكرده‌وه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیاوه ده‌ستگیركرا.
رۆژنامه‌ی لۆفیگارۆی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه، ماكرۆن رایگه‌یاندووه، ئه‌و ده‌یه‌وێت پارێزگاری له‌و رۆژنامه‌نووسه بكات، چ له ڕێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بێت یانیش پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له گفتوگۆكانی داهاتوودا راسته‌وخۆ ئه‌و پێشنیازه ده‌داته ڤلادیمێر پوتن، هاوتا رووسییه‌كه‌ی و داواشی له مۆسكۆ كرد، روونكردنه‌وه و زانیاری راشكاوانه له‌باره‌ی دۆخی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بخاته‌ڕوو.
له كه‌ناڵی یه‌كه‌می رووسی له‌كاتی په‌خشی راسته‌وخۆی هه‌واڵه سه‌ره‌كییه‌كان، مارینا هه‌ڵیكوتایه ناو ستۆدیۆی ئه‌و كه‌ناڵه و له‌پشت بێژه‌ره‌كه وه‌ستا و دروشمی دژ به جه‌نگی سه‌ر ئۆدرانیای له‌لایه‌ن رووسیاوه ره‌تكرده‌وه و له‌سه‌ر درووشمه‌كه‌ی نووسیبووی "جه‌نگ رابگرن".
شه‌وی رابردوو ئه‌و دیمه‌نه‌ی مارینا ئوفسیانیكۆڤا له ژماره‌یه‌ك په‌خشی راسته‌وخۆ بڵاوكرایه‌وه و هاوار ده‌كات، "جه‌نگ رابگرن، نه‌خێر بۆ جه‌نگ". درووشمێكیشی به‌رز كردبووه‌وه و له‌سه‌ری نووسیبووی: "باوه‌ڕ به پڕوپاگه‌نده مه‌كه‌ن، ئه‌وان لێره‌وه درۆتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن".
ئاژانسی هه‌واڵی "تاس"ی رووسی و رێكخراوی "OVD-Info"ی رووسی كه به‌دواداچوون بۆ دۆخه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی گواستییانه‌وه، راسته‌وخۆ دوای ئه‌و ره‌فتاره‌ی، رۆژنامه‌نووسه‌كه ده‌ستگیركراوه و گوازراوه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیس له مۆسكۆ.
چالاكوانانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌وان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه شوێنی مارینا به‌دیاریكراوی بزانن.
رۆژنامی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا به‌گوێره‌ی یاسا نوێیه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته كه له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پووتنه‌وه واژوو كراوه، به‌دوای به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌تی زیاترن به‌و رۆژنامه‌نووسه و به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ش، هه‌ر كه‌سێك پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت زانیاری له‌باره‌ی جه‌نگ بڵاو بكاته‌وه، به‌لایه‌نی كه‌م 15 ساڵ زیندانی ده‌كرێت.
مارینا ئۆڤسیاننیكۆڤا له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت "باوكم ئۆكرانیی و دایكم رووسییه. هیچ كاتێك دوژمن نه‌بووم".
H.B