سەرۆک بارزانی: ئیرادەی گەلی كوردستان لە چەكی كیمیایی و مووشەك بەهێزترە
پەیامی سەرۆک بارزانی لە یادی سی و چوارساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە
K24 - هەولێر
سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیامێکدا بۆ یادی 34مین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە رایگەیاند "ئیرادەی گەلی كوردستان لە چەكی كیمیایی و فڕۆكە و مووشەك بەهێزترە".
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی ئاداری ٢٠٢٢، سەرۆک مەسعود بارزانی لە یادی سی و چوارساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەدا هاتووە: "دوژمن هەڵەبجەی كیمیاباران كرد، بەڵام ئازادیخوازیی گەلی كوردستان هەر زیندوو مایەوە. لە یادی سی و چوارساڵەی شەهیدكردنی هەڵەبجەدا دووپاتیدەکەینەوە كە ئیرادەی گەلی كوردستان لە چەكی كیمیایی و فڕۆكە و مووشەك بەهێزترە".
What remained alive following the chemical bombardment of Halabja was the Kurds' zest for liberty. On the 34th anniversary of this unspeakable crime, we solemnly reiterate that the will of our people is much stronger than chemical weapons, fighter aircrafts and missiles.
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) March 16, 2022