بە ڤیدیۆ..زەرەر و زیانی ماڵی هاووڵاتییەك لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر

"جگە لە هەیکەلی خانووەکەمان هیچ جێگەیەکی ساغ نەمابوو"

دیمەنی زەرەر و زیانی ماڵی هاووڵاتییەك لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر
دیمەنی زەرەر و زیانی ماڵی هاووڵاتییەك لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر

K24 - هەولێر:

ئەم دیمەنانە یەکێکە لەو خانوانەی شاری هەولێری پایتەخت دوای هێرشێکی مووشەکی کە زیانی مادی زۆری بە موڵکی هاوڵاتیان گەیاندوە.

لە هەر بەشێکی ئەم ماڵەدا هێماکانی هێرشەکە ڕوونە و بەشێکی دیوارەکان زیانیان پێگەیشتووە و پەنجەرەکان شکاون و چەند پارچە مووشەکێک لەسەر زەوی دەبینرێن.

سەرەڕای زیانە مادییەکان و کاریگەری دەروونی لەسەریان، خاوەن ماڵەکان دەڵێن گرنگە کە ئەندامانی خێزانکانیان نەبووە قوربانی هێرشەکە.

ئەندامێکی ئەو خێزانە دەڵێت ""جگە لە هەیکەلی خانووەکەمان هیچ جێگەیەکی ساغ نەمابوو، بەڵام سوپاس بۆ خودا کە خۆمان توانیمان دەرباز ببین."

شەوی 13/12-3-2022. پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عیراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمەریکی لە هەولێر کران و ناوچە سڤیل نشینەکانی نزیك بارەگای کەناڵی کوردستان24 و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە و خانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا هاووڵاتییەك بە سووکی بریندار بووه‌.

Fly Erbil Advertisment