نزیکەی 20 هەزار کەسی مەدەنی لە ماریۆپۆل رزگارکران
"شارەکە لە ژێر گەمارۆی سوپای رووسیادایە"

K24 - هەولێر:
شاری ماریۆپۆلی ئۆكرانی له ژێر گهمارۆی سوپای رووسیادایه، تا ئێستاش نزیكهی 20 ههزار كهس لهو شاره رزگار كراون.
کیرێلۆ تیمۆشینکۆ، جێگری سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا نزیکەی 20 هەزار کەسی مەدەنی لە رێگەی ئەو رێڕەوە مرۆییانەوە لە شاری ماریۆپۆل دەربازکراون، کە لەگەڵ هێزەکانی رووسیا لە سەری رێککەوتوون.
بەگوێرەی ئامارەکانی حکوومەتی ئۆکرانیا لە سەرەتای هێرشەکانی سوپای رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەی لە 24ی مانگی رابردووەوە تاوەکوو ئێستا نزیکەی دوو هەزار و 500 کەسی مەدەنی لە دانیشتووانی شاری ماریۆپۆلی باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کوژراون، کە کۆی دانیشتووانی شارەکە نزیکەی 400 هەزار کەس دەبێت، تا ئێستاش شارەکە لە ژێر گەمارۆی سوپای رووسیادایە.