بەرپرسی دێسکی عەرەبی و عێراقی لە کوردستان24 بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

فاروق محەمەد کەسێکی دڵسۆز بوو لە کارکردن و زیاتر لە 20 ساڵ بوو کاری رۆژنامەوانی دەکرد

فاروق محەمەد - بەرپرسی دێسکی عەرەبی و عێراقی کوردستان24
فاروق محەمەد - بەرپرسی دێسکی عەرەبی و عێراقی کوردستان24

K24 - هەولێر

فاروق محەمەد، بەرپرسی دێسکی عەرەبی و عێراقی لە کوردستان24 بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.

فاروق محەمەد، لە دایکبووی ساڵی 1976، رۆژی 5/3/2022، لەسەر رێگای رانیە - سلێمانی لە نزیک هیزۆپ، تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو، دوای 12 رۆژ مانەوە لەژێر چاودێری چڕ، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر گیانی لەدەستدا.

فاروق محەمەد، لە ساڵی 2015ـەوە لە کوردستان24 کاردەکات و بەرپرسی دێسکی عەرەبی و عێراقی کوردستان24 بوو، زیاتر لە 20 ساڵ بوو کاری رۆژنامەوانی دەکرد و لە چەندین دەزگای میدیایی کاریکردووە، کەسێکی دڵسۆز بوو لە کارکردن و پیشەییانە مامەڵەی لەگەڵ هەواڵ و رووداوەکاندا دەکرد.

کوردستان24 هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری فاروق محەمەد دەکات و لە دەستدانیشی بۆشاییەکی گەورە لە دڵ و ناخی کارمەندانی کوردستان24 دروستدەکات.

فاروق محەمەد - بەرپرسی دێسکی عەرەبی و عێراقی کوردستان24 بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
فاروق محەمەد - بەرپرسی دێسکی عەرەبی و عێراقی کوردستان24