رووسیا: سزاكانی به‌ریتانیا سنووری ره‌وشتیان به‌زاندووه
"ته‌نانه‌ت هه‌وڵ بۆ داخستنی قوتابخانه‌یه‌كی رووسیش ده‌ده‌ن"
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له له‌نده‌ن رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا ده‌یانه‌وێت قوتابخانه‌یه‌كی رووسی له وڵاته‌كه‌یاندا دابخه‌ن.
باڵیۆزخانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتیشی: سزاكانی به‌ریتانیا و ئه‌و پڕوپاگه‌نده دوژمنكارانه‌یه‌ی به‌ریتانیا له دژی رووسیا بڵاوی ده‌كاته‌وه هه‌موو سنوورێكی فیتره‌تی پاك و ره‌وشتی باشی به‌زاندووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: نه‌ك ته‌نیا په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه مرۆیی و رۆشنبیری و مرۆییه ساده‌كانیش رووبه‌ڕووی په‌لاماری به‌ریتانییه‌كان بوونه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت هه‌وڵ بۆ داخستنی قوتابخانه‌یه‌كی رووسیش ده‌ده‌ن.