نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: به فه‌رمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كابوولدا ده‌كه‌ین
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ناوی "تاڵیبان"ی نه‌هێناوه
K24 – هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری دا، په‌یوه‌ندی فه‌رمی و روو له گه‌شه‌ی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستاندا بنیات بنێت.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (17ی ئازار/ مارسی 2022) بڕیاری دا، په‌یوه‌ندیی فه‌رمیی له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستاندا دابمه‌زرێنن، له كاتێكدا تا ئێستا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییدا به فه‌رمی دان به‌و حكومه‌ته كاتییهدا نه‌نراوه، كه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی له كابوول دایمه‌زراندووه.
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ناوی "تاڵیبان"ی نه‌هێناوه.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه، نێرده‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌فغانستان ناسراو به "مانوا" كاره‌كانی درێژ ده‌كاته‌وه.
چوارده ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌نگیان به بڕیاره‌كه دا، ته‌نیا رووسیا ده‌نگی پێ نه‌دا.
ئیماره‌تی ئیسلامی تاڵیبان، كه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، له دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان له كۆتایی مانگی ئاب/ ئۆگستی رابردوودا، ده‌ستیی به‌سه‌ر ته‌واوی خاكی ئه‌فغانستاندا گرت و كۆتایی به شه‌ڕی چوار ده‌یه‌ی ئه‌فغانستان هێنا.