پلانی ته‌ندرووستی هه‌ولێر بۆ رۆژانی نه‌ورۆز به‌م جۆره‌یه
"بڕیاره له رۆژانی نه‌ورۆز جێبه‌جێ بكرێت"

K24 – هه‌ولێر:
له رۆژانی نه‌ورۆزدا، هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان روو له ناوچه سرووشتییه‌كان و سه‌یرانگه‌كان ده‌كه‌ن و به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی هاووڵاتیان له كاتی بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراودا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندرووستی هه‌ولێر، پلانێكی تایبه‌تی ئاماده‌كردووه و بڕیاره له رۆژانی نه‌ورۆز جێبه‌جێ بكرێت.
به گوێره‌ی پلانه‌كه، چوار نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ری ته‌ندرووستی له هه‌ولێر له ئێشكدا ده‌بن و 10 تیمی گه‌ڕۆكیش له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر و له نزیك سه‌یرانگه و سه‌ررێگه‌ی گه‌شتی هاووڵاتیان جێگیر ده‌كرێن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ته‌ندرووستی هه‌ولێر
پلانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر
لە رۆژانی پشووی جەژنی نەورۆز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لێژنەیەکی پێکهێناوە بۆ بەداواداچوون و چاودێریکردنی دەزگاکانی تەندروستی لەڕۆژانی پشووی جەژنی نەورۆز کە خزمەتگوزاری پزیشکییە تەندروستییەکان بەردەوام دەبێت بەم شێوەی لای خوارەوە؛
1. نەخۆشخانەی فریاکەوتنەکان بەردەوام دەبن لەڕێگەی ئێشکگری 24 کاتژمێری کراوە دەبن بەردەوام بەڕووی هاووڵاتیان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی.
2.سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن(122) بەردەوام (24)کاتژمێر لەسەر هێڵ دەبن لەڕێگەی هێڵی ژمارەی(122) بۆ گەیاندنی تیمی پزیشکی بەهاناوەچوون بۆ هەر حاڵەتێک کە پێویستی بە تیمی پزیشکی هەبێت.
3. بەشی کردەپزیشکییەکان (10)تیمی پزیشکی و ئەنبوڵانس ئامادەکردووە لە شوێنە گشتیارییەکانی سنووری شاری هەولێر، بۆ هەر حاڵەتێکی ڕوووداو بۆ ئەوەی هاووڵاتیان لە نزیکەوە سوود لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی وەربگرن.
4. سەنتەری بانکی خوێن بەشێوەی ئیشکگری لەخزمەت هاووڵاتیاندا دەبیت بەشێوەی (24)کاتژمێر.
(تیمەکانی فریاگوزاری بەم شێوە دابەشکراون)
1.بازگەی هەولێر .
2. هاوینە هەواری هەنارە.
3.هاوینە هەواری دڵۆپە.
4.بنکەی فریاگوزاری شێراوە.
5. سنووری ناحیەی مخموور.
6.پارکی شەهید سامی عه‌بدولڕه‌حمان.
7.هاوینە هەواری شێخ توڕاب.
8.پارکی شانەدەر.
9.بنکەی فریاگوزاری خانزاد.
10.هاوینە هەواری دووین.
"بەهیوای تەندرستیەکی باش بۆ هەموو لایەک"
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندرووستی هەولێر
