گوته‌بێژ و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ره‌خۆشی له كارمه‌ندانی كوردستان24 ده‌كات
سه‌رەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادەی کۆچکردوو دەکەین
K24 – هه‌ولێر:
جوتیار عادل، گوته‌بێژ و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی رۆژنامه‌نووس و به‌رپرسی دیسكی عێراقی و عه‌ره‌بی ژووری هه‌واڵی كوردستان24، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 كرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه
بەڕێزان بەڕێوەبەر و رۆژنامەڤان و کارمەندانی کوردستان24
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک (فاروق محەممەد) بەرپرسی دیسکی عەرەبی و عێراق لە کەناڵەکەتانمان بیست کە بەڕووداوی ھاتووچۆ گیانی لە دەستدا.
رۆژنامەڤان و میدیاکاران سەرمایەیەکی گرنگی نیشتمانن کە ھەر یەکە و بەپێی ئەو کارەی لە ئەستۆیدایە دەتوانێت خزمەت بە وڵاتەکەمان بکات و بەشێک بێت لەو رایەڵە گشتییەی کە میدیا لە نێوان حکومەت و ھاووڵاتیاندا دروستی دەکات بۆ گەیاندنی پەیامی حکومەت بە ھاووڵاتیان و کێشە و داخوازییەکانی ھاووڵاتیان بە حکومەت.
لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادەی کۆچکردوو دەکەین و لە یەزدانی مەزن داواکارین ئارامیی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
د.جوتیار عادل
سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری
17ی ئاداری 2022