ڤیدیۆ.. پوتن هه‌ڵمه‌تێكی له دژی به‌رهه‌ڵستكارانی هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا راگه‌یاند
پوتن: كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی وه‌ك مێش و مه‌گه‌ز له‌ڕێگه‌ی ده‌مه‌وه به هه‌ڵه هاتوونه‌ته ژووره‌وه، "له‌ڕێگه‌ی تفكردنهوه" فڕێ بدرێنه ده‌ره‌وه
K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا به‌رهه‌ڵستكارانی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا به مێش و مه‌گه‌ز به‌راورد ده‌كات و به ناپاك و چه‌په‌ڵ ناویانده‌بات و ده‌ڵێت: "كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی وه‌ك مێش و مه‌گه‌ز له‌ڕێگه‌ی ده‌مه‌وه به هه‌ڵه هاتوونه‌ته ژووره‌وه، "له‌ڕێگه‌ی تفكردنهوه" فڕێ بدرێنه ده‌ره‌وه".
له گوتارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی رووسیا، پوتن ئه‌وانه‌ی به ناپاك و چه‌په‌ڵ ناوبردن، كه گومان له كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌ناو خاكی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن و وڵاتانی رۆژئاواشی به هه‌وڵدان بۆ دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی رووسیی و خوڵقاندنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان گه‌ل و حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرد.
پوتن گوتی: "رۆژئاوا له‌ڕێگه‌ی زیانه‌كانمان به‌هۆی ئه‌و سزا ئابوورییانه‌ی بهسهرمانیاندا سه‌پاندووه، هه‌وڵی دابه‌شبوونمان و بڵاوكردنه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كێ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ده‌نی له رووسیا ده‌دات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئامانج له‌و هه‌مووه، له‌ناوبردنی رووسیایه، به‌ڵام گه‌لانی رووسی ده‌زانن چۆن جیاوازی له نێوان نیشتمانیانی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ ناپاك و چه‌په‌ڵه‌كاندا بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به به‌رهه‌ڵستكارانی هێرشه‌كه‌شی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا جه‌ختیكرده‌وه، "پێویسته وه‌ك ئه‌و مێش و مه‌گه‌زانه‌ی له‌ڕێگه‌ی ده‌مه‌وه به هه‌ڵه دێنه ژووره‌وه، "به تفكردن" بیانخه‌ینه ده‌ره‌وه".
به هه‌مان زمانی زبر پوتن گوتی: "من دڵنیام كه "ئه‌و پاكتاوه سرووشتی و پێویستهی كۆمه‌ڵگه" كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌هێز ده‌كات".
پوتن له گوتاره‌كه‌یدا داوای به‌هێزكردنی ئابووری ناوخۆیی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سزا سه‌پێندراوه‌كانی رۆژئاوا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا كرد و گوتی: "ئه‌و واقعه داوامان لێده‌كات پێداچوونه‌وه به په‌یكه‌ربه‌ندیی ئابوورییهكهماندا بكه‌ین، له ئێوه‌ش نایشارمه‌وه، كه ئه‌مه كارێكی ئاسان نابێت و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی تێكڕای هه‌ڵئاواسان و رێژه‌ی بێكاری روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات، به‌ڵام پێویسته رۆڵمان له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌دا هه‌بێت".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، رۆژی چوارشه‌ممه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هاوتا رووسییه‌كه‌ی به "تاوانباری جه‌نگ" ناوبردبوو، له‌كاتێكدا دادگای نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمانی به رووسیا دابوو، هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا بوه‌ستێنێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریكا، ئه‌لبانیا، فه‌ره‌نسا، نه‌رویج و ئیرله‌ندا داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییان له‌باره‌ی دۆخی ئۆكرانیا كردبوو.
نوێنه‌رایه‌تی به‌ریتانیاش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر جه‌ختیكرده‌وه، "رووسیا تاوانی جه‌نگ ئه‌نجام ده‌دات و خه‌ڵكی سڤیل له ئۆكرانیا ده‌كاته ئامانج" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و جه‌نگه‌ی رووسیا رایگه‌یاندووه، پێچه‌وانه‌ی یاسایه و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موومان" و داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی كرد.
رۆژی چوارشه‌ممه رووسیا دوای دواخستنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كردبوو، كه له‌باره‌ی "دۆخی مرۆیی له ئۆكرانیا" داڕ‌ێژرابوو.
بۆ بینینی نوێترین ڤیدیۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا جۆیینی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه
H.B