بنكه‌ی به‌له‌د مووشه‌كبارانكرا
4 مووشه‌ك له‌ناو بنكه‌كه كه‌وتنه خواره‌وه

K24- هه‌ولێر:
لیوا زیاء موحسین سه‌عد، فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربازیی به‌له‌د رایگه‌یاند، به‌ر له كه‌مێك، بنكه‌كه‌یان به 4 مووشه‌ك كرایه ئامانج.
هه‌وره‌ها ئاشكرایكرد، مووشه‌كه‌كان له شوێنه كراوه‌كانی ناو سه‌ربازگه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
ئه‌و فه‌رمانده عێراقییه بۆ ئاژانسی فه‌رمیی عێراقی "واع" گوتیشی: هه‌رچوار مووشه‌كه‌كه له‌ناو سه‌ربازگه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكیان به‌دواوه نه‌بووه.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 به ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی بالیستیی كرایه ئامانج و زیانێكی زۆری ماددیی به‌دوای خۆیدا هێنا، وێڕای برینداربوونی هاووڵاتییه‌ك به سووكی.
بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د ده‌كه‌وێته دووری 64 كیلۆمه‌تر له باكووری به‌غدا و له ساڵی 2003ـه‌وه به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانی و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌كارده‌هێنرا.
H.B