نرخی نه‌وت نزم ده‌بێته‌وه

K24 – هه‌ولێر
نرخی نه‌وت رۆژی پێنجشه‌ممه به‌هۆی مه‌ترسی چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌گه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی سوودی بانكی له ئه‌مریكا داده‌به‌زێت.
هه‌رچه‌نده دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌مریكا كه‌مبوونه‌وه‌وه‌ی كۆگا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مریكا راگه‌یاندووه و پێشبیینی گه‌شه‌كردنی ئابووریش كرابوو، به‌ڵام نرخی نه‌وت ده‌ست به نزمبوونه‌وه كرد و نه‌وتی برێنت به 86 سێنت نزمبوونه‌وه، كه ده‌كاته 1.7%، هه‌ر به‌رمیلێك بۆ 48.97 نزمبووه. به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممه، نرخه‌كه‌ی بۆ 48.56 دۆلار نزمبووه.
هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا نرخی نه‌وتی برێنت بۆ نزیكه‌ی 53 دۆلار به‌رز ببووه‌وه كه نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی بۆ نزیكه‌ی 52 دۆلار به‌رز ببوو.
نرخی نه‌وتی ئۆپێك له ئاستی رۆژی سێشه‌ممه مایه‌وه كه هه‌ر به‌رمیلێك به 45.64 دۆلار فرۆشراوه، رۆژی پێشتر 46.25 دۆلار بووه.