ئه‌و میدیاكاره رووسییه‌ی له په‌خشی راسته‌وخۆ ناڕه‌زایه‌تی له شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌ربڕی پێشنیازه‌كه‌ی ماكرۆنی ره‌تكرده‌وه
ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێشنیازه‌كه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسای بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌رێتیی ره‌تكرده‌وه.. "هه‌رگیز وڵاته‌كه‌م جێ ناهێڵم"

K24- هه‌ولێر:
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه رووسییه‌ی له په‌خشی راسته‌وخۆ له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌ربڕی و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیاوه ده‌ستگیركرا، رایگه‌یاند، ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێشنیازه‌كه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسای ره‌تكردووه‌ته‌وه، كه گوتبووی: ئاماده‌یه پارێزگاری له‌و رۆژنامه‌نووسه بكات و مافی په‌نابه‌رێتی له وڵاته‌كه‌ی پێ ده‌دات.
مارینا ئۆفسیانیكۆڤا، میدیاكاری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی رووسی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فرانس24 گوتی: "من هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م پێشكه‌ش به كه‌ناڵی یه‌كه‌می رووسا كردووه".
ئه‌و میدیاكاره كه دایكی دوو منداڵه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "من به‌و هه‌نگاوه ژیانی خێزانه‌كه‌مم وێران كرد، به‌دیاریكراویش كوڕه‌كه‌م كه نیشانه‌ی نیگه‌رانیی پێوه دیاره".
ئۆفسیانیكۆڤا باسی ئه‌وه‌شیكرد، "پێویسته سنوورێك بۆ ئه‌و جه‌نگه‌ی نێوان براكان دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شێتایه‌تییه بۆ جه‌نگێكی ئه‌تۆمی نه‌گۆڕێت" هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و هیواخوازه له داهاتوودا كاتێك كوڕه‌كه‌ی گه‌وره ده‌بێت، له‌و هه‌نگاوه‌ی تێبگات".
Russian rebel journalist Marina #Ovsyannikova @FRANCE24: "I'd like to thank president Macron for his incredible offer to bring me to France and grant me political asylum. But I won't accept it because I'm a patriot and I want to stay in my home country."
— Marc Perelman (@mperelman) March 18, 2022
▶️https://t.co/TcxgYHLeQd pic.twitter.com/5q4yTJpRGG
پێشتریش ئۆفسیانیكۆڤا بۆ هه‌فته‌نامه‌ی "دێر شپیگڵ"ی ئه‌ڵمانی كه دوێنی بڵاوكرایه‌وه، گوتبووی: ئه‌و پێشنیازه‌ی ماكرۆن ره‌ت ده‌كاته‌وه و ئاماده نییه رووسیا جێبهێڵێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "من نامه‌وێت وڵاته‌كه‌م جێ بهێڵم.. من نیشتمانپه‌روه‌رم و كوڕه‌كه‌شم له‌من زیاتر.. نامانه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ هیچ شوێنێكی دیكه بچین".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "من پلام دانابوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌نیا ناڕه‌زایه‌تی خۆم نیشان بده‌م، به‌ڵام زۆرێك له هاوكارهكانیشم هاوسۆزبوون له‌گه‌ڵم".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه رووسییه بۆ فرانس24 باسی ئه‌وه‌شیكرد، "ژماره‌یه‌ك له هاوكارانم له كه‌ناڵه‌كه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆرێكیان ئه‌گه‌ر خواستیشیان بۆ ئه‌وه هه‌بێت، ناتوانن له‌به‌ر باری داراییان ئه‌و هه‌نگاوه بنێن".
دوای ئه‌وه‌ی ئۆفسیانیكۆڤا به پێبژاردنی 260 یۆرۆ ئازادكرا، تا ئێستاش رووبه‌ڕووی زۆر لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگایی ده‌بێته‌وه و به‌گوێره‌ی یاسای ئێستای رووسیا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سزای زیندانیكردنیشی به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، چالاكوانان ئازادی رۆژنامه‌وانی له میدیای سه‌ر به حكومه‌تی رووسیا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی جه‌نگی ئۆكرانیای شێواندووه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی پشتیوانی گه‌له‌كه‌ی بۆ "كرده سه‌ربازییه تایبه‌ته‌كه‌ی له ئۆكرانیا" له‌ده‌ست نه‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی به‌ر له چه‌ند رۆژێك، مارینا ئۆفسیانیكۆڤا، رۆژنامه‌نووسی رووسی له په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی یه‌كه‌می رووسیا چووه پشت بێژه‌ری ده‌نگوباس و دروشمی "نا بۆ جه‌نگ" ی له دژی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا بڵاوكرده‌وه و دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیاوه ده‌ستگیركرا، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه له‌ڕێگه‌ی كونسوڵخانهكهیهوه پارێزگاری له مارینا ئوفسیانیكۆڤا، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه رووسییه بكات، كه ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی له په‌خشی راسته‌وخۆ چووه پشت بێژه‌ری ئه‌و كه‌ناڵه‌ی كاری لێ ده‌كات و درووشمی دژ به جه‌نگی ئۆكرانیای به‌رزكرده‌وه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیاوه ده‌ستگیركرا.
رۆژنامه‌ی لۆفیگارۆی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه، ماكرۆن رایگه‌یاندووه، ئه‌و ده‌یه‌وێت پارێزگاری له‌و رۆژنامه‌نووسه بكات، چ له ڕێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بێت یانیش پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له گفتوگۆكانی داهاتوودا راسته‌وخۆ ئه‌و پێشنیازه ده‌داته ڤلادیمێر پوتن، هاوتا رووسییه‌كه‌ی و داواشی له مۆسكۆ كرد، روونكردنه‌وه و زانیاری راشكاوانه له‌باره‌ی دۆخی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بخاته‌ڕوو.
له كه‌ناڵی یه‌كه‌می رووسی له‌كاتی په‌خشی راسته‌وخۆی هه‌واڵه سه‌ره‌كییه‌كان، مارینا هه‌ڵیكوتایه ناو ستۆدیۆی ئه‌و كه‌ناڵه و له‌پشت بێژه‌ره‌كه وه‌ستا و دروشمی دژ به جه‌نگی سه‌ر ئۆدرانیای له‌لایه‌ن رووسیاوه ره‌تكرده‌وه و له‌سه‌ر درووشمه‌كه‌ی نووسیبووی "جه‌نگ رابگرن".
شه‌وی رابردوو ئه‌و دیمه‌نه‌ی مارینا ئوفسیانیكۆڤا له ژماره‌یه‌ك په‌خشی راسته‌وخۆ بڵاوكرایه‌وه و هاوار ده‌كات، "جه‌نگ رابگرن، نه‌خێر بۆ جه‌نگ". درووشمێكیشی به‌رز كردبووه‌وه و له‌سه‌ری نووسیبووی: "باوه‌ڕ به پڕوپاگه‌نده مه‌كه‌ن، ئه‌وان لێره‌وه درۆتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن".
ئاژانسی هه‌واڵی "تاس"ی رووسی و رێكخراوی "OVD-Info"ی رووسی كه به‌دواداچوون بۆ دۆخه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی گواستییانه‌وه، راسته‌وخۆ دوای ئه‌و ره‌فتاره‌ی، رۆژنامه‌نووسه‌كه ده‌ستگیركراوه و گوازراوه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیس له مۆسكۆ.
چالاكوانانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌وان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه شوێنی مارینا به‌دیاریكراوی بزانن.
رۆژنامی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا به‌گوێره‌ی یاسا نوێیه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته كه له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پووتنهوه واژوو كراوه، به‌دوای به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌تی زیاترن به‌و رۆژنامه‌نووسه و به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ش، هه‌ر كه‌سێك پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت زانیاری له‌باره‌ی جه‌نگ بڵاو بكاته‌وه، به‌لایه‌نی كه‌م 15 ساڵ زیندانی ده‌كرێت.
مارینا ئۆڤسیاننیكۆڤا له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت "باوكم ئۆكرانیی و دایكم رووسییه. هیچ كاتێك دوژمن نه‌بووم".
بۆ بینینی نوێترین ڤیدیۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا جۆیینی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه
H.B