جەمشید نەورۆزی بڵاوکردەوە

کلیپی نەورۆز پێش جەژنی کوردان بڵاوبوویەوە

ڤیدیۆ کلیپی نەورۆز
ڤیدیۆ کلیپی نەورۆز

K24 - هەولێر:

هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان، جەمشید موقەدەم نوێترین ڤیدیۆ-کلیپی خۆی بەناوی "نەورۆز" بڵاوکردەوە.

جەمشید لە چەناڵی فەرمی خۆی لە یوتیوب، چەند رۆژێک بەر لە هاتنی جەژنی نەورۆز ڤیدیۆ-کلیپی نەورۆزی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەشدا  ئالین باقری دەرهێنەری ڤیدیۆکلیپەکە بووە. 

تێکست و میلۆدی گۆرانیەکە بەشێکی فۆلکلۆرە و بەشەکەی دیکەی لەلایەن عەبد موفتیزادە و شایان موفتیزادەوە کاریان لەسەر کراوە. 

جەمشید لە گەڕەکی چوارباخی شاری سنە لەدایکبووە، خوێندنی ئەندازیاری تەلارسازی لە تاران تەواو کردوە و هەر لەوێش لەگەڵ گرووپی میوزیکی سنەییەکان کاری کردووە، سەرەتا تا ساڵی 2000 بە شێوازی سونەتی گۆرانی وتووە، دواتر ئێران و رۆژەهاڵتی کوردستانی بەجێهێشتووە و نەگەڕاوەتەوە، چەند ساڵێک لە کەنەدا و ئەمەریکا ژیاوە و ئێستاش لە ئەوروپا دەژی، زیاتر لە 60 گۆرانی سینگڵی هەیە و جگە لەوانە 8 ئەلبوومی گۆرانی هەیە کە لە هەر ئەلبوومێکدا گۆرانییەك یان دوو گۆرانی بە زمانی کوردی وتراون.

H.H