جەمشید نەورۆزی بڵاوکردەوە
کلیپی نەورۆز پێش جەژنی کوردان بڵاوبوویەوە
K24 - هەولێر:
هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان، جەمشید موقەدەم نوێترین ڤیدیۆ-کلیپی خۆی بەناوی "نەورۆز" بڵاوکردەوە.
جەمشید لە چەناڵی فەرمی خۆی لە یوتیوب، چەند رۆژێک بەر لە هاتنی جەژنی نەورۆز ڤیدیۆ-کلیپی نەورۆزی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەشدا ئالین باقری دەرهێنەری ڤیدیۆکلیپەکە بووە.
تێکست و میلۆدی گۆرانیەکە بەشێکی فۆلکلۆرە و بەشەکەی دیکەی لەلایەن عەبد موفتیزادە و شایان موفتیزادەوە کاریان لەسەر کراوە.
جەمشید لە گەڕەکی چوارباخی شاری سنە لەدایکبووە، خوێندنی ئەندازیاری تەلارسازی لە تاران تەواو کردوە و هەر لەوێش لەگەڵ گرووپی میوزیکی سنەییەکان کاری کردووە، سەرەتا تا ساڵی 2000 بە شێوازی سونەتی گۆرانی وتووە، دواتر ئێران و رۆژەهاڵتی کوردستانی بەجێهێشتووە و نەگەڕاوەتەوە، چەند ساڵێک لە کەنەدا و ئەمەریکا ژیاوە و ئێستاش لە ئەوروپا دەژی، زیاتر لە 60 گۆرانی سینگڵی هەیە و جگە لەوانە 8 ئەلبوومی گۆرانی هەیە کە لە هەر ئەلبوومێکدا گۆرانییەك یان دوو گۆرانی بە زمانی کوردی وتراون.
H.H