رووسیا به شه‌ش مووشه‌ك ده‌یان سه‌ربازی نووستووی ئۆكرانیا كۆمه‌ڵكوژ ده‌كات
به‌لایه‌نی كه‌م ته‌رمی 50 سه‌رباز له‌ژێر داروپه‌ردوو ده‌رهێنراون.. پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وانی دیكه‌شدا به‌رده‌وامه
K24- هه‌ولێر:
هێرشێكی مووشه‌كیی رووسیا شوێنێكی مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئۆكرانیای له شاری مێكۆلایێڤی باشووری ئه‌و وڵاته كرده ئامانج و به‌گوێره‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، به ده‌یان سه‌رباز له‌و مووشهكبارانهدا كوژراون و پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له‌ناو داروپه‌ردوو رووخاوه‌كان به‌رده‌وامه.
مه‌كسیم كه سه‌ربازێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵه، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس گوتی: "له‌كاتی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌دا، نزیكه‌ی 200 سه‌رباز له بنكه‌كه نووستبوون" و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، به‌لایه‌نی كه‌م تا ئێستا 50 ته‌رم له‌ژێر داروپه‌ردوو رووخاوه‌كان ده‌رهێنراون، به‌ڵام تا ئێستا نازانین ژماره‌ی ته‌واوی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له هێرشه‌كه‌دا كوژراون، چه‌نده.
سه‌ربازێكی دیكه‌ش به‌ناوی یهڤگینیچ گوتی: "پێشبینی ده‌كرێت له‌و هێرشه‌دا زیاتر له 100 سه‌رباز كوژرابن".
ئه‌ندامێكی تیمی به‌هاناوه‌چوونیش به ئاژانسه فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، "له ژماردن به‌رده‌وامین، به‌ڵام به‌هۆی دۆخی شێوانی ته‌رمه‌كان، ئه‌سته‌مه ئێستا ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كان بزانرێت".
ئه‌و بنكه‌یه به شه‌ش مووشه‌ك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیاوه له باكووری شاری مێكۆلایێڤ كرایه ئامانج، به‌ڵام تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌و مووشه‌كبارانه رانه‌گه‌یاندووه.
ڤیتالی كیم، حاكمی ناوچه‌ی مێكۆلایێڤیش له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی گوت: "رووسه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ترسنۆكانه هێرشی مووشه‌كیی كردووه‌ته سه‌ر سه‌ربازه نووستووه‌كانمان"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پرۆسه‌ی به‌هاناوه‌چوون و ده‌رهێنانی ته‌رمی قوربانیان له‌ژێر داروپه‌ردوو رووخاوه‌كان به‌رده‌وامه".
میدیاكانی ئۆكرانیا له‌سه‌ر زاری ئۆلێكسانده‌ر سنكیڤیچ، سه‌رۆكی شاره‌وانی مێكۆلایێڤ بڵاویانكرده‌وه، ئه‌و شاره كه به‌ر له جه‌نگ ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گه‌یشته نیو ملیۆن كه‌س، ئێستا به‌چڕی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیاوه له ناوچه‌ی خێرسۆنی هاوسنوورییه‌وه مووشه‌كباران ده‌كرێت.
به گوته‌ی رۆژنامه‌ی "ئۆكرانیسكا براڤدا"، سه‌رۆكی شاره‌وانی مێكۆلایێڤ روونیشیكرده‌وه، "مووشه‌كبارانه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك خێرایه، كه ئێمه ناتوانین له رێگه‌ی راداره‌وه دركی پێ بكه‌ین و سیسته‌می ئاگاداركردنه‌وه بهكاربخهین".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه، شاری مێكۆلایێڤ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر شه‌ڕ و كوشتارێكی سه‌خت و مووشهكبارانێكی چڕی رووسیا به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، كه به شارێكی ستراتیژی ده‌ناسرێت، چونكه دوایین به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م شاری ئۆدێسای كه‌ناراوی.
H.B