سوپای ئوكرانیا پێنجه‌م جه‌نه‌ڕاڵی سه‌ربازیی رووسیای كوشت
سه‌رچاوه‌كانی رۆژئاوا: جه‌نه‌راڵه‌كانی رووس رووبه‌ڕووی مه‌ترسی مه‌رگ ده‌بنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
هه‌فته‌نامه‌ی "نیوز ویك"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری سوپای رووسیا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكرانیاوه كوژرا، به‌مه‌ش له سه‌ره‌تای هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، ئه‌مه پێنجه‌م جه‌نه‌راڵی رووسییه كه له شه‌ڕی ئه‌و وڵاته‌دا بكوژرێت.
ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سته‌ی سوپاسالاری هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆكرانیای بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه: فه‌ریق ئاندرێیه مۆردڤیچیڤ، فه‌رمانده‌ی سوپای گشتیی هه‌شته‌م له ناوچه‌ی سه‌ربازیی باشووری هێزه چه‌كداره‌كانی رووسیا كوژرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه ئاماژه به ورده‌كاری زیاتر بكات.
هه‌فته‌نامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه نووسیویه‌تی: ئۆلیسكی ئهرستۆڤیچ، راوێژكاری كاندیدی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا به ئاژانسی ئینته‌رفاكسی راگه‌یاندووه، مۆردڤیچیڤ له‌كاتێكدا كوژراوه، كه هێزه‌كانی ئۆكرانیا فڕۆكه‌خانه‌ی شاری چێرنۆبایفكایان له ناوچه‌ی خێرسۆنی باشووری ئۆكرانیایان مووشه‌كباران كرد.
به‌گوته‌ی ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندییان به وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیاوه كردووه، به‌ڵام لایه‌نی رووسی هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌داوه‌ته‌وه، كه له‌وباره‌یه‌وه لێیان كراوه.
له سه‌ره‌تای هێرشی رووسیاوه بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، ئه‌مه پێنجه‌م جه‌نه‌راڵی رووسییه له‌و شه‌ڕه‌دا ده‌كوژرێت و پێشتر چوار جه‌نه‌راڵی دیكه كوژراون، ئه‌وانیش: جه‌نه‌ڕال ئاندرێیه كۆلیسنیكۆڤ، فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی سه‌ربازیی رۆژهه‌ڵات، جه‌نه‌راڵ ڤیتالی جیراسیمۆڤ، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای 41، جه‌نه‌راڵ ئاندرێیه سۆخۆڤیتسكی و جه‌نه‌راڵ ئۆلیگ میتیایێڤ.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا و كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی رووسیا، رۆژی هه‌ینی فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ی دیاری فه‌وجی په‌ڕه‌شووتوانانی سه‌ر به سوپای رووسیا و جێگره‌كه‌شی كوژراون.
رۆژنامه‌ی "ئێندیپێندت"ی به‌ریتانی له‌سه‌ر زاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا گواستییه‌وه، عه‌قید سێرگی سۆخارێڤ و رائید سێرگی كریلۆڤی جێگره‌كه‌ی، كه هه‌ردووكیان له فه‌وجی هێرشی په‌ڕه‌شووتوانانی سه‌ر به سوپای نیشتمانیی ژماره 331ی سوپای رووسیا بوون، له شه‌ڕدا كوژراون.
به‌گوته‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی رۆژئاوا، جه‌نه‌راڵه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه، چونكه ئه‌وان له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی "وره داڕووخاوهكهی" سه‌ربازانی رووس به‌رز بكه‌نه‌وه.
H.B