واشنتن پۆست: راوێژكاره جه‌نگییه‌كانی پوتن به كۆمه‌ڵ ده‌ستله‌كار ده‌كێشنه‌وه
"تا ئێستا كۆنتڕۆڵی كیێڤی نه‌كردووه"

K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی له گوتارێكیدا رایگه‌یاند، پوتن له جه‌نگی ئۆكرانیا هه‌ره‌سی هێناوه، به‌ڵام پوتن سه‌ركرده‌یه‌كی هه‌میشه سه‌رسه‌خته.
جینێڤه‌ر رۆبین، ستووننووسی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی له نووسینێكدا ئاشكرای ده‌كات، پوتن دوای سێ هه‌فته له شه‌ڕی دژ به ئۆكرانیا، ده‌ره‌نجامێكی باشی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، چونكه تا ئێستا كۆنتڕۆڵی كیێڤی نه‌كردووه و سه‌ری حكومه‌تی ئۆكرانی نه‌په‌ڕاندووه.
ئه‌و نووسه‌ره ئه‌مه‌ریكییه راشیگه‌یاند، سوپاكه‌ی پوتن تووشی شكستی زۆر گه‌وره بووه‌ته‌وه، تا ئه‌و ئاسته‌ی كه راوێژكاره جه‌نگییه‌كانی به كۆمه‌ڵ ده‌ستله‌كار ده‌كێشنه‌وه.
جینێڤه‌ر رۆبین گوتی: "تا ئێستا 4 ژه‌نه‌ڕاڵی زۆر نزیك له پوتن له‌و جه‌نگه‌دا كوژراون، كه‌سایه‌تییه‌كانی وه‌رزشی، ئابووری، سیاسی و رۆشنبیری ئیدانه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌یان كردووه.
ئه‌و نووسه‌ره گوتیشی: ئابووری رووسیا كه‌وتووه‌ته ناو گێژاوهیهكی گه‌وره، زیانی زۆر به‌ر بازاڕی وزه‌ی ئه‌و وڵاته كه‌وتووه. ده‌شڵێت: "پوتن وڵاتانی رۆژئاوای دژی خۆی یه‌كخست، وای له ناتۆ كرد پاڵپشتییه سه‌ربازییه‌كانی به‌هێزتر بن، له ئێستادا ناتوانێت خه‌ڵك زیاتر سه‌ركووت بكات".
ئه‌و ستووننووسهی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست روونیكرده‌وه، پوتن وای له نه‌ته‌وه‌یی و شۆڤێنییه‌كان كرد، له‌ناو یه‌كتریدا به‌هێز بن، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به زمانی رووسیش قسه ده‌كه‌ن، بوونه‌ته دووژمنی گه‌وره‌ی پوتن، ئۆكرانییه‌كان ئه‌و جه‌نگه وه‌ك مێژوو، نه‌وه دوای نه‌وه ده‌گێڕنه‌وه.
رۆبین نوكته‌كانی جین ساكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی كردووه‌ته كه‌ره‌سته‌ی ستوونه‌كه‌ی و ده‌ڵێت: "پوتن سزای خستووه‌ته سه‌ر باوكی بایدن، كه‌سمان پلانی ئه‌وه‌مان دانه‌ناوه كه گه‌شتێك بۆ رووسیا ئه‌نجام بده‌ین، كه‌سیشمان حیسابێكی بانكیمان به‌و شێوه نییه كه ده‌ستمان پێی نه‌گات".