جه‌نگی درۆنه‌كان له ئۆكرانیا ده‌ستپێده‌كات
"گه‌لی ئه‌مه‌ریكا هاوكاری ئۆكرانییه‌كان ده‌كات"

K24- هه‌ولێر:
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سوپای رووسیا، بڕیاره واشنتن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی "سویتش بلید" بۆ ئۆكرانیا دابین بكات، كه فڕۆكه‌یه‌كی پێشكه‌وتووه، جیاواز له‌وانه‌ی پێشووتر.
دوای گوتاره‌كه‌ی ڤۆڵۆدێمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێی راگه‌یاند، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆ ره‌وانه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هێرشه‌كانی رووسیا ببنه‌وه.

بایدن له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، گه‌لی ئه‌مه‌ریكا هاوكاری ئۆكرانییه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه واشنتن بڕیاریدا 100 فڕۆكه‌ی بۆ ئۆكرانییه‌كان دابین ده‌كات، جیا له‌وه‌ش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بچو‌وكیش ره‌وانه‌ی كیێڤ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه بچووكه‌كان بپێكێت.
ئه‌و فڕۆكانه 65 میل له كاتژمێرێكدا ده‌بڕن، كه به كامێرا پاڵپشتی كراون، جیا له‌وه‌ش ئه‌و فڕۆكانه دوای پێكانی ئامانجه‌كانیان، له رێگه‌ی ریمۆت كۆنتڕۆڵه‌وه ده‌ته‌قێندرێنه‌وه.

پێشتر ئۆكرانیا و رووسیا فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان له دژی یه‌كتری به‌كارهێناوه، نرخی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی بچووك ده‌گاته 6 هه‌زار دۆلار، تا ئاستی 150 هه‌زار دۆلاریش به‌رز ده‌بێته‌وه.
بیرۆكه‌ی جه‌نگی درۆنه‌كان له شه‌ڕی جیهانی دووه‌مه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، كاتێك فڕۆكه‌وانه ژاپۆنێییه‌كان به‌خێراییه‌وه به‌ره‌و كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانه‌وه ده‌چوون و دواجار خۆیان به په‌ڕه‌شووت هه‌ڵده‌دایه ناو ده‌ریاكان و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیان ده‌ته‌قانده‌وه.