فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر: ده‌نگۆی بوونی ئیسرائیل تاكه هۆكاری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر نه‌بوو
"له ئه‌گه‌ری ره‌خسانی هه‌ر ده‌رفه‌تێك، پێویسته كورد زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكات و به وردی تێبینی ده‌رچه و ده‌رفه‌ته‌كان بكات و نابێت خۆی به شتی لابه‌لاوه سه‌رقاڵ بكات"

K24- هه‌ولێر:
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، سیاسه‌تمه‌داری كورد وێڕای ئیدانه‌كردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه كرایه سه‌ر هه‌ولێر، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێرانی به كارێكی دوژمنكارانه وه‌سفكرد و گوتی: من له‌و باوه‌ڕه‌دام هۆكاری ئه‌و هێرشه ته‌نها ئه‌وه نییه كه باس له بوونی مووسادی ئیسرائیل ده‌كرێت، به‌ڵكو ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ناكۆكییه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقه‌وه هه‌یه.
له كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، فه‌ریدون عه‌بدولقادر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ماوه‌ی ساڵانێكی دوور و درێژه ئێران له‌ناو عێراق خاوه‌ن ههژموونێكی باڵایه و له پێكهێنانی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق رۆڵی هه‌بووه، به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، واقعێكی نوێ هاتووه‌ته ئاراوه، كه به دڵی ئێران نییه و ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه، ئه‌و واقعه نوێیه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و ناكات.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم، پێشتر ئێران چه‌ندین جار نوێنه‌رانی خۆی ره‌وانه‌ی لای سه‌ركرده‌كانی پارتی و یه‌كێتی كردووه و ته‌نانه‌ت سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانیشیان كردووه و به‌ناوی باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی ئێران په‌یامیان بۆ پارتی و یه‌كێتی نارد، بۆ ئه‌وه‌ی كورد خۆی له درزه‌كانی ناو شیعه دوور بخاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: پێشتریش چه‌ندین جار مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ئێمه كردووه، به‌ڵام ئه‌وكات مووشه‌كه‌كان سیاسی بوون، له‌وانه‌ش كاندیده‌كانی سه‌رۆك كۆمار و بڕیاری دادگای فیدراڵ، كه هیچ كامێك له‌مانه به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئێران نه‌بووه.
دووپاتیشیكرده‌وه، راسته كه كۆده‌نگییه‌كی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و مووشه‌كبارانه دروستبوو و ئیدانهییانكرد و به ده‌ستدرێژی ناویانبرد، به‌ڵام واقعێك هه‌یه، كه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه لێی تێبگه‌ین.. نابێت هه‌ڵچین.. نابێت تووڕه بین، نابێت ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ش هانمان بده‌ن. ئێمه له‌م ناوچه‌یه هێزێك و قه‌واره‌یه‌كی بچووكین، ئێران و توركیا كه دوو وڵاتی گه‌وره‌ن و پێشتر هه‌ردووكیان ئیمپراتۆریه‌ت بوون، دوو دراوسێی ئێمه‌ن و له‌وانه‌یه ئێمه نه‌توانین له‌ڕووی پلانه‌كانی ئه‌وان بوه‌ستینه‌وه، بۆیه ده‌بێت به‌گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بزانین چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان بكه‌ین.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره جه‌ختیكرده‌وه، نابێت هیچ كات ببینه سه‌رچاوه بۆ زیانگه‌یاندن به دراوسێكانمان و پێویسته گه‌شه به په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان بده‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: "هیچ كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم نه سه‌روه‌ری عێراق و نه سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ست بده‌ین، زۆریش گرنگه په‌نا بۆ وتووێژ ببرێت.. ئێمه كێشه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌مان له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا هه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه و حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێرانه له‌ناو هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌م كێشه‌یه‌ش ئێمه نهمانخوڵقاندووه، به‌ڵكو تووشمان بووه، ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی په‌كه‌كه هه‌یه‌تی، ئێمه دروستمان نه‌كردووه و خۆشمان لێی ئه‌نۆشین، به‌ڵام ئه‌مانه ئه‌و خاڵانه‌ن، كه پێویسته زۆری له‌سه‌ریان وریا بین و نابێت شنه‌بایه‌كی دیكه بخه‌ینه سه‌ر خه‌رمانه‌ی ئه‌و كێشانه".
فه‌ریدون عه‌بدولقادر گوتی: "ده‌بێت له‌و قۆناغه‌دا زۆر وریا بین، چونكه له‌وانه‌یه دوای رووداوه‌كانی ئۆكرانیا چۆن رووسیا ده‌ڵێت ئه‌م ناوچه‌یه و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئۆكرانیا هی منه، توركیاش به هه‌مان شێوه‌ی ئێره به‌خاكی خۆی بزانێت". وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، "له‌وانه‌یه ئێران بتوانێت مووشه‌كمان ئاراسته بكات و زیانمان پێ بگه‌یه‌نێت و هه‌مان سیناریۆی رووسیا له ئۆكرانیا لێره دووباره بكاته‌وه، به‌ڵام له‌كۆتاییدا ئێرانیش زه‌ره‌ر ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتی: "من گومانم هه‌یه له‌وه‌ی كه له‌وانه‌یه ئه‌و هێزانه‌ی له به‌غدان، راپۆرتی درۆ و ناڕاستیان هه‌ڵبه‌ستبێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گوتبێتیان هه‌ولێر ئه‌و شته‌ی لێیه". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ده‌بێت ئێران ئه‌وه بزانێت، كه مووساد و سی ئای ئه‌ی و هاوشێوه‌كانیان له هه‌موو شوێنێك و له‌ناو ئێرانیش هه‌ن، له‌وانه‌یه له به‌غدا و ئێره‌ش هه‌بن و ئه‌مه تاوان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاران به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بێت، كه ئێمه ئه‌وانمان بانگهێشت كردبن و ئاسانكاریمان بۆ كردبێت، ئه‌وا پێویسته له‌گه‌ڵ ئێران دابنیشین و به بوێرانه لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ین و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌وانیش بده‌ینه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، راسته كاتی خۆی ئێران سوودی بۆ ئێمه هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ش كه عێراق خاوه‌ن سێ فه‌یله‌قی سه‌ربازی بوو، ته‌نیا دووانیان له شه‌ڕی ئێران به‌شدار بوون و ئه‌وه‌ی دیكه‌مان به‌خۆمانه‌وه سه‌رقاڵ كردبوو و به‌خوێن چاكه‌مان به‌سه‌ر ئێرانه‌وه هه‌یه، بۆیه نابێت ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین، كه هه‌ردوو لامان له ته‌نگانه‌دا به‌كه‌ڵكی یه‌كتر هاتووین.
سه‌باره‌ت به‌و بۆچوونانه‌ش كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی رووسیا له جه‌نگی دژ به ئۆكرانیا و ئه‌گه‌ر مۆسكۆ توانی ئه‌و وڵاته داگیر بكات، ئه‌وا پێده‌چێت گۆڕانی جیۆپۆله‌تیكی لێره‌ش رووبدات و ئێران و توركیاش هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن، فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر گوتی: جارێ هیچ شتێك نییه كه ئه‌و تێڕوانین و بۆچوونانه بسه‌لمێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لێی دڵنیاین ئه‌و ململانێ گه‌وره‌یه‌یه كه له نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا هه‌یه، كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی رۆژهه‌ڵات یه‌كێكیان رووسیا و ئه‌وی دیكه‌شیان چینه، رۆژئاواش بریتییه له ئه‌مه‌ریكا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاو ده‌نێن، بۆیه ئه‌گه‌ر گۆڕانێك له ئارادا بێت، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و گۆڕانه له باڵانسی ئه‌و ململانێ سیاسییه رووبدات، كه له نێوان ئه‌و زلهێزانه‌دا هه‌یه و له ئه‌گه‌ری ره‌خسانی هه‌ر ده‌رفه‌تێكیش، پێویسته ئێمه كورد زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ین و به وردی تێبینی ده‌رچه و ده‌رفه‌ته‌كان بكه‌ین و نابێت خۆمان به شتی لابه‌لاوه سه‌قاڵ بكه‌ین، كه ده‌رفه‌ته‌كانمان له‌ده‌ست بچن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، نابێت كورد خۆی بخزێنێته ناو هاوكێشه قورسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له بری ئه‌وه ده‌بێت ئێمه كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین، متمانه‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ستبهێنین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك گه‌له‌كه‌مان پشتیوانیمان بكات، چونكه من چه‌ندین ئه‌زموونی له‌و شێوه‌یه‌م بینیووه و له‌كاتی رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، خۆم له كه‌ركووك بووم و بیریشمه له ساڵی 1975 به‌هۆی رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر چیمان به‌سه‌رهات، كاتێك ئه‌مه‌ریكا پشتی تێكردین، بۆیه نابێت خۆمان به ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ولا و ئه‌ملاوه ده‌ستخه‌ڕۆ بكه‌ین و ده‌بێت كاری ئێمه ئه‌وه بێت، كار له‌سه‌ر خۆشكردنی ژیانی گه‌له‌كه‌مان و خزمه‌تكردنی هه‌رێمه‌كه‌مان بكه‌ین.
H.B