قاسم ئه‌عره‌جی بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه مووشه‌كییه‌كه له هه‌ولێره
سەردانی شوێنی رووداوەکە دەکات

K24 - هه‌ولێر:
قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی كرا.
بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، لیژنەیەکی ئەمنی و سەربازی عێراق ئەمڕۆ سەردانی شوێنی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر دەکات و لە نزیکەوە لێکۆڵینەوە لە راستییەکان دەکات.

قاسم ئه‌عره‌جی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (20ی ئادار/ مارسی 2022) به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشته هه‌ولێر، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر بكات، كه به 12 مووشه‌ك به ئامانج گیرا و زیانی ماددی زۆری به ماڵی هاووڵاتیان و دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 گه‌یاند.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لیژنەیەکی باڵای بە سەرۆکایەتی حاکم زاملی، جێگری سەرۆکی ئه‌نجومه‌نه‌كه سەردانی شوێنی رووداوەکەیان کرد و دواتر رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئامادەی دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمان بوو و راپۆرتەکەی لەبارەی هێرشەکە خستەڕوو.