مەسرور بارزانی هێرشەکانی سەر سعوودیە سەرکۆنە دەکات

"ئامانج لە هێرشە دووبارەبووەکان بۆ سەر ژێرخانە مەدەنییەکان تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە"

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ناوچە جیاوازەکانی سعوودیەی سەرکۆنە کرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: "هێرشەکانی سەر سعوودیە سەرکۆنە دەکەم. ئامانج لە هێرشە دووبارەبووەکان بۆ سەر ژێرخانە مەدەنییەکان تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە."

مەسرور بارزانی لە تویتەکەیدا راشیگەیاند، "پاڵپشتی تەواوی حکومەت و گەلی سعوودیە دەکەین."