"پۆڵه‌ندا له‌هه‌وڵی دروستكردنی جه‌نگی جیهانیدایه"
"پێشنیاری ئه‌وه كراوه هێزه‌كانی ناتۆ ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكرێت"
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی رووسی ئاشكرای ده‌كات، پۆڵه‌ندا ره‌وشه‌كه به‌ره‌و جه‌نگی جیهانی سێیه‌م په‌لكێش ده‌كات، ئه‌مه‌ش له گوتاری سیاسییه‌كانیان به‌دی ده‌كرێت.
لۆبۆڤ ستیبوشوفا، له رۆژنامه‌ی پراڤدای رووسی رایگه‌یاند، دوای كۆبوونه‌وه‌ی "ڤۆلۆدێمێر زێلێنێسكی"، سه‌رۆكی ئۆكرانیا و "ماتیۆز مۆراڤیكی" سه‌رۆكی پۆڵه‌ندا، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكانی چیك و سلۆڤینیا، بۆ پاراستنی ئۆكرانیا له هێرشه‌كانی رووسیا، پێشنیاری ناردنی ناتۆیان كردووه.
ستیبوشوفا راشیگه‌یاند، ئه‌م پێشنیاره‌ی پۆڵه‌ندا دروست نییه، چونكه بوونی ناتۆ و هێزی دیكه‌ی وڵاتان له ئۆكرانیا، وا ده‌كات له‌گه‌ڵ رووسیا رووبه‌ڕووی یه‌كتری ببنه‌وه.
ئه‌و نووسه‌ره روونیكرده‌وه، سیاسییه پۆڵه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و قسانه راهاتوون، كه وا ده‌كات ره‌وشه‌كه به‌ره‌و گرژی ببه‌ن، ئه‌وان ره‌وشه‌كه به‌ره‌و جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ده‌به‌ن.
ئه‌و خانمه نووسه‌ره جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا ئه‌و كه‌سایه‌تییه نییه له بری ناتۆ پێشنیار بكات، وارشۆ ده‌یه‌وێت وه‌به‌رهێنانی سیاسی بۆ خۆی بكات. ده‌شڵێت: "ناتۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌یشتووه داواكانی مۆسكۆ له‌باره‌ی دڵنیایی ئه‌منی له ناوچه‌كه‌دا چین، تا ئێستا ناتۆ ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌داوه هاوكاری ئۆكرانیا بكات، چونكه په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی نایه‌وێت له‌گه‌ڵ رووسه‌كان رووبه‌ڕوو بێته‌وه.