"ھیوادارین دادگا سزایەکی توندی سانای مام یوسف بدات"
"ھیچ جۆرە لێخۆشبوونێك نەیگرێتەوە"

K24 – ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجه لهبارهی قسهكانی سانا مام یوسف، دهستخۆشی له هێزهكانی پۆلیس دهكات و رایگهیاند، "سەرەڕای نەبوونی دەوام و پشووی فەرمی، توانیان لە کەمترین کاتدا تۆمەتبار (سانا مام یوسف) کە بێڕێزی بە شەھیدانی ھەڵەبجە و خەڵکی ھەڵەبجە کردبوو دەستگیربکەن".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجه، سوپاسنامهیهكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، ھیوادارین دادگا سزایەکی توندی سانا مام یوسف بدات.
دهقی سوپاسنامهكه:
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجەوە سوپاس و دەستخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەڵەبجە و مەفرەزەی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی ھەڵەبجە شاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و ھێزە ئەمنیەکانی سلێمانی دەکەین.
سەرەڕای نەبوونی دەوام و پشوی فەرمی توانیان لە کەمترین کاتدا تۆمەتبار (سانا مام یوسف) کە بێڕێزی بە شەھیدانی ھەڵەبجە و خەڵکی ھەڵەبجە کردبوو دەستگیربکەن.
ھیوادارین دادگا سزایەکی توندی بدات ، بەجۆرێك ھیچ جۆرە لێخۆشبوونێك نەیگرێتەوە، تاوەکو کەسی دی بوێری نەکات سوکایەتی بە شەھیدان و خەڵکی ھەڵەبجە بکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجە