زێلینیسكی: ئۆكرانیا هیچ هۆشدارییه‌كی رووسیای قبووڵ نییه
با له‌ناومان به‌رن، به‌ڵام شاره‌كانیان راده‌ست ناكه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی، له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ میدیای وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، ئۆكرانیا هیچ هۆشدارییه‌كی رووسیا قبووڵ ناكات.
زێلینسكی گوتیشی: ئێمه هۆشداری ئه‌وان له‌به‌رچاو ناگرین، پێویسته سه‌ره‌تا له‌ناومان به‌رن، پاشان هۆشدارییهكانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
گوتیشی: گه‌لی ئێمه یه‌كگرتووه، ئێمه‌ش هۆشداری ده‌ده‌ین، ئه‌مه هه‌موو خاڵهكانمانه، جێبه‌جێی بكه‌ن و پاشان شه‌ڕ راده‌گرین، ئه‌مه درووست نییه و نامانگه‌یێنێته هیچ ئه‌نجامێك.
روونیشیكرده‌وه، رووسیا ده‌یه‌وێت ئێمه خاركێڤ له باكووری خۆرهه‌ڵات و ماریۆپۆڵ له باشووری خۆرهه‌ڵات و كیێڤی پایته‌ختیان راده‌ست بكه‌ین، نه خه‌ڵكی ئه‌و شارانه و نه منیش وه‌ك سه‌رۆك ناتوانین ئه‌و كاره بكه‌ین.
دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وان هه‌رچییه‌كیان بوێت، ئه‌گه‌ر له‌ناوبردنیشمان بێت، ده‌كرێت رووبدات، به‌ڵام ئێمه رێزی هۆشداری ئه‌وان ناگرین، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌مابین.