ژنی په‌رله‌مانتارێكی ئۆكرانی 28 ملیۆنی دۆلاری له سنووری هه‌نگاریا پێ‌گیرا
چه‌ندین جانتای پڕ پاره‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی گومرگی هه‌نگاریا رایانگه‌یاند، بڕێكی زۆر پاره‌یان گرتووه، كه له‌لایه‌ن ژنی په‌رله‌مانتارێكی ئۆكرانیا بووه و دوای ئه‌وه‌ی سنووری نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ی بڕێوه، ویستوویه‌تی پاره‌كه بباته ده‌ره‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكیی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، بڕی 28 ملیۆن دۆلار و 1.3 ملیۆن یۆرۆ له جانتای "ئه‌ناستاسیا كۆتڤیسكی"، هاوسه‌ری په‌رله‌مانتاری ئۆكرانیا، "ئیگۆر كۆتڤیسكی" دۆزیوه‌ته‌وه، كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری درووستكردووه.
وێنه‌ی پاره‌كان له سه‌رچاوه‌ی میداییه‌كانی ئۆكرنیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ژماره‌یه‌ك جانتای پڕ پاره له دۆلار و یۆرۆ له خاڵێكی پشكنینی هه‌نگاریا وێنه‌ی گیراوه.
په‌رله‌مانتار "ئیگۆر كۆتڤیسكی" كه یه‌كێكه له سیاسییه ده‌وڵه‌مه‌نه‌كانی ئۆكرانیا، رایگه‌یاند، هاوسه‌ره‌كه‌ی وڵاتی به‌جێهێشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی له‌دایك ببێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه پاره‌یه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ خۆی بردبێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "سه‌رجه‌م سه‌رمایه‌كه‌م به بانكه‌كانی ئۆكرانیایه و ده‌رمنه‌هێناوه".
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "ئۆبوزريڤاتيل"ی الأوكرانی، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌نگاریا گوتوویانه لێكۆڵینه‌وه له‌و پاره‌یه ده‌كه‌ین، كه به نایاسایی هاتووته وڵاته‌كه‌یانه‌وه و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی گومرگ بینیویانه.