ئه‌مه‌ریكا دژه مووشه‌كی رووسی چۆن ده‌ستكه‌وتووه تا بیداته ئۆكرانیا؟
چه‌كی رووسی له دژی رووسیا و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا به‌كاردێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و سیسته‌می S-300ی دژه مووشه‌كیی دروستكراوی رووسیای به نهێنی ده‌ستكه‌وتووه و بڕیاره بیانداته ئۆكرانیا، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكا چۆن ئه‌م سیسته‌مه‌ی ده‌ستكه‌وتووه؟
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكا، له ساڵی 1994 فڕۆكه‌یه‌كی گواستنه‌وه كه دروستكراوی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بووه له فڕۆكه‌خانه‌ی هانتسڤزیلی ویلایه‌تی ئالاباما بینراوه و سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی S-300ی گواستووه‌ته، دواتر ده‌ركه‌وتووه كه فڕۆكه‌كه به سیسته‌مه‌كه‌وه له وڵاتی بێلاڕووس هێنراوه، به‌و جۆره‌ش ئه‌مه‌ریكا توانیویه‌تی ده‌ستیان به‌سه‌ر دابگرێت، له ریزی ئه‌وانیش سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی "SA-8"یش هه‌بووه.
وه‌ك روونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه مووشه‌كییه رووسیه، له دوای رووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، كه وڵاتانی ئۆكرانیا و رووسیا و بێلاڕووس، به دامه‌زرێنه‌ی یه‌كێتییه‌كه داده‌نرێت، له وڵاتی بێلاڕووس به‌جێماوه و ئه‌مه‌ریكاش له‌وێوه ده‌ستی كه‌وتووه و هێناویه‌تیه‌وه وڵاته‌كه‌ی.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، پنتاگۆن ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ لێدوانێك له‌و باره‌یه‌وه بدات، به‌ڵام رۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسێكی باڵای پێشووی پنتاگۆن زانیارییه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه خۆی به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كردووه.
سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی S-300، كه ناتۆ ناوی ناوه "SA-10"، یه‌كێكه له سیسته‌مه پێشكه‌وتووه‌كانی به‌رگری مووشه‌كی دوورمه‌ودا، به پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می "SA-8" كه سیسته‌مێكی كورت مه‌ودایه و زیاتر بۆ پاراستنی هێزه سه‌ربازییه گه‌ڕۆكه‌كان به‌كارده‌هێنرێت بۆ پاراستنیان له هێرشی فڕۆكه و هه‌لیكۆپته‌ر.
هه‌ر به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی S-300، كه له بێلاڕووس ده‌ستیكه‌وتووه، له ریزی ئه‌و چه‌كانه نییه كه ئه‌مه‌ریكا به نیازه بیانداته ئۆكرانیا، به‌ڵام سیسته‌می "SA-8"ی پێده‌دات.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه، سلۆڤاكیا ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕیوه سیسته‌می S-300 بداته ئۆكرانیا، ئه‌گه‌ر جێگره‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه‌ی پێبدرێت، هه‌رچه‌نده ئۆكرانیا خۆی سیسته‌می S-300 و سیسته‌می "SA-8"ی هه‌یه، به‌ڵام رایگه‌یاندووه پێویستی به ژماره‌یه‌كی زیاتر هه‌یه.
به گوێره‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كه له‌لایه‌ن جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا واژۆكراوه، رێگه‌دراوه به گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و گه‌یاندنیان به سوپای ئۆكرانیا یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی ناتۆ.
ئ. م