راوێژكارێكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا كاتی كۆتایی هاتنی شه‌ڕی راگه‌یاند
"له جه‌نگی ئۆكرانی – رووسی، كه‌س تێدا سه‌ركه‌وتوو نابێت"

K24 – هه‌ولێر:
راوێژكارێكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاشكرای ده‌كات، هێرشكردنه سه‌ر كێیڤ له‌لایه‌ن رووسه‌كانه‌وه، خۆكووشتنه، بۆردوومانه‌كانی مۆسكۆ بۆ سه‌ر پایته‌ختی ئۆكرانیا به‌رده‌وامن.
ئۆلێسكی ئهریستۆڤیستش، راوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی مۆسكۆ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كێێڤ بێهووده‌یه، ره‌نگه شه‌ڕ له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته یاخوود سێی دیكه كۆتایی پێبێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆشكی كرملن رایگه‌یاند، مۆسكۆ ره‌شنووسی گفتوگۆكانی پێشكه‌ش به ئۆكرانیا كردووه، تا ئێستا بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه.
كرملن راشیگه‌یاند، بڵاوكردنه‌وه‌ی ورده‌كاری گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا، زیان به رێڕه‌وی سه‌ركه‌وتنی گفتوگۆكان ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، كرده‌ی سه‌ربازی رووسه‌كان له ئۆكرانیا مایه‌ی قبوڵكردن نییه، ناكرێت پشتگیری سیاسه‌ته‌كانی مۆسكۆ بكرێت.
گۆتێرش راشیگه‌یاند، له جه‌نگی ئۆكرانی – رووسی، كه‌س تێدا سه‌ركه‌وتوو نابێت، ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك گۆڕه‌پانی جه‌نگ جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
گۆتێریش داوا ده‌كات، ده‌ستبه‌جێ جه‌نگ رابگرن و بوار بده‌ن به ئاشتی.