ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری رێكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نوێنه‌ران ده‌خاته‌ڕوو
هه‌ندێك لایه‌ن داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی باسیان له‌وه كردووه، تاكه رێگه بۆ ده‌ربازبوونی عێراق له ته‌نگژه‌ی سیاسیی ئێستای، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، ره‌تیكرده‌وه، ئه‌و پرسه له ده‌سه‌ڵاتی دادگا بێت.
به‌شێك له لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاماژه‌یان به‌وه داوه، ده‌كرێت په‌نا ببرێته به‌ر دادگا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه رۆژی 7ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری رابردوو یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ره‌تای مانگی شوباتی رابردووی ده‌ستنیشان كردبوو، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، تا له رێگه‌یه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ راسپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت، به‌ڵام به هۆی رێكاره دادوه‌رییه‌كانی دادگای فیدراڵی دژی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرۆسه‌كه دواخرا.
بڕیاره رۆژی 26ی ئازار/ مارسی 2022، جارێكی دیكه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمارێكی نوێ كۆببێته‌وه.
كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، دیارترین ئه‌و كاندیدانه‌یه، كه زۆرترین پشتیوانی هه‌یه و ده‌نگی سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی سیاسی عێراقی مسۆگه‌ر كردووه، كه ئه‌وانیش پارتی و ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سیاده‌ن، كه زۆرترین پێكهاته‌ی نوێنه‌ران پێكده‌هێنن.
هاوكات بڕیاره سبه‌ی شاندێكی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن بۆ ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، عێراق وڵاتێكی ده‌ستوورییه و سیستمی سیاسی و رێگه‌كانی پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری ئیتیحادی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: یه‌كلاكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كان ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور بن و بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه نییه چاره‌سه‌ر بۆ حاڵه‌تی به بنبه‌ستگه‌یشتنی سیاسی دابنێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له ده‌ستووردا و به گوێره‌ی مادده‌ی 64 روونكراوه‌ته‌وه و ده‌بێت به ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌نجوومه‌نه‌كه بێت و سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه داوای بكه‌ن و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ری رازی بن و ئه‌م ده‌قه‌ش روونه كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، چونكه هیچ پشته‌وانێكی یاسایی و ده‌ستووری نییه بۆی.