پارتی لە بەغدا دانوستان لەگەڵ لایەنەکان دەستپێدەکات
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی بۆ دانوستانەکان و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەچێتە بەغدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به كوردستان24ی راگه‌یاند، بڕیاره ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 23/2/2022، شاندێكی پارتی سه‌ردانی به‌غدا بكات، پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان تاوتوێ ده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شانده‌كه‌ی پارتی بۆ سه‌ردانی لایه‌نه عێراقییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت و هه‌ریه‌ك له جه‌عفه‌ر ئیمینكی، نازه‌نین وسو و عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ئه‌ندامی شانده‌كه‌ن.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 26/3/2022ی بۆ دانیشتنی پەرلەمان دیارکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت. 40 کەس بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار خۆیان کاندید کردووە، لەنێوایاندا رێبەر ئەحمەد کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێکە لە کاندیدە بەهێزەکان.