به‌هۆی شه‌ڕی عه‌شایه‌ری كه‌سێك كوژرا و دوو منداڵیش برینداربوون
یه‌كێك له منداڵه‌كان ده‌ستێك و ئه‌وی دیكه‌شیان چاوێكی له‌ده‌ستداوه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، به‌هۆی ناكۆكییه‌كی عه‌شایه‌ری له كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆری سه‌ر به ناحیه‌ی سنوونێی باكووری قه‌زای شنگال، كه‌سێك كوژرا و دوو منداڵیش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له سنوونێ له‌و باره‌یه‌وه گوتی: رووداوه‌كه له ئه‌نجامی كێشه‌یه‌كی عه‌شایه‌ری بووه.
هه‌ر سه‌رباره‌ت به‌و بابه‌ته، ته‌ندروستی ناحیه‌ی سنوونێ ئاشكرایكرد، ئه‌و دوو منداڵه‌ی له رووداوه‌كه‌دا برینداربوونه، یه‌كێكیان كچ و ئه‌وی دیكه‌یان كوڕه.
هه‌وره‌ها گوتی: منداڵه كوڕه‌كه ده‌ستی بریندارببوو و به‌و هۆیه‌وه ده‌ستی بڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام كچه‌كه له رووداوه‌كه‌دا چاوێكی له‌ده‌ستداوه.
H.B