سەرۆک بارزانی: کۆچی دوایی مادلین ئۆلبرایت خەسارەتێکی گەورەیە بۆ من
سەرۆک بارزانی پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی مادلین ئۆلبرایت بڵاوکردەوە
K24 - هەولێر
سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی مادلین ئۆلبرایت رایگەیاند، خەسارەتێکی گەورەیە بۆ من، چونکە چەندین ساڵ هاوڕێ بووین.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بۆ كۆچی دوایی مادلین ئۆلبرایت، وهزیری دهرهوهی پێشووتری ئهمەریكا بڵاو کردەوە و رایگەیاند: "کۆچی دوایی مادلین ئۆلبرایت خەسارەتێکی گەورەیە بۆ من، چونکە چەندین ساڵ هاوڕێ بووین، سەرەخۆشی خۆم بە حکومەتی ئەمەریکا و ئەندامانی خێزانەکەی رادەگەیەنێم، گیانی شاد بێت".
I see the passing of @madeleine as a personal loss to me as she and I had been friends for decades. I extend my heartfelt condolences to the United States government and to her family, may she rest in eternal peace.
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) March 23, 2022