تاران: پێشوازی له ئاسایی بوونهوهی پهیوهندییهكانمان لهگهڵ ریاز دهكهین
"چەند پەیامێکی دژبەیەک لەلایەن بەرپرسانی سعوودیەوە بە ئێمە گەیشتوون"
K24 - هەولێر:
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرای دهكات، پێشوازی لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ریاز دەکەن و رایگهیاند، پێشبینی دەکەین سعوودیە بەو ئاراستەیە هەنگاو بنێت کە لە بەرژەوەندی ناوچهكهدا بێت.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وهزیری دهرهوهی ئێران راشیگهیاند، بڕوامان وایە، لە جیاتی ئەوەی ئەمهریکا کات بە فیڕۆ بدات، بگەڕێتەوە سەر رێچکە دروست و بابەتەکان بە ئەرێنی تاوتوێ بکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران روونیكردهوه، بڕوامان وایە، لە جیاتی ئەوەی ئەمهریکا کات بە فیڕۆ بدات، بگەڕێتەوە سەر رێچکە دروست و بابەتەکان بە ئەرێنی تاوتوێ بکات، پێمان وایە بەم جۆرە رێگە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی فەراهەم دەکات. دهشڵێت: "پێشوازی لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئێران دەکەین، چەند پەیامێکی دژبەیەک لەلایەن بەرپرسانی سعوودیەوە بە ئێمە گەیشتوون، پێشبینی دەکەین ریاز بەو ئاراستەیە هەنگاو بنێت کە لە بەرژەوەندی ناوچهكه بە گشتی و خەڵكهكهدابێت".