یانه‌ی برایه‌تی له شوێنی گازی باكوور بۆ چوارگۆشه‌ی زێرین سه‌ركه‌وت

ئه‌مڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، وڵامی سكاڵایه‌كه‌ی یانه‌ی برایه‌تی دایه‌وه كه له‌سه‌ر یانه‌ی گازی باكوور تۆماری كرد بوو، كه تێیدا به‌شداریی به یاریزانێكی به نایاسایی كرد بوو، به‌مه‌یش فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سزای یانه‌ی گازی باكووری دا و یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێریشی ئاگادار كۆدتهوه كه له شوێنی گازی باكوور بۆ قۆناخی پێشكۆتایی سه‌ركه‌وتووه. یانه‌ی برایه‌تی هاوشان له‌گه‌ڵ یانه‌كانی (به‌حری، سناعات كاره‌با و حسێن) له چوارگۆشه‌ی زێرینی خوله‌كه یاریی ده‌كات، یارییه‌كانی ئه‌م قۆناخه‌یش به شێوازی خول به‌ڕێوه ده‌چێت، دوو یانه‌ی خاوه‌ن زۆرترین خاڵ بۆ خولی نایابی عێراق سه‌رده‌كه‌وێت.