سندوقی ره‌شی فڕۆكه تێكشكاوه میسریه‌كه دۆزرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی میسر رایگه‌یاند سندوقی ره‌شی فڕۆكه ونبووه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و توانیویانه داتاكانی ناویشی له له‌ناوچوون بپارێزن.
پشكنه‌رانی كه‌یسه‌كه رایانگه‌یاند، سندوقه ره‌شه‌كه، كه تۆماركه‌ری ده‌نگی كابینه‌ی تیمی فڕۆكه‌وانه‌كانه، تێكشكاوه، به‌ڵام توانیویانه "میمۆرییه‌كه"ی وه‌ك گرنگترین به‌شی سندوقه‌كه ره‌شه‌كه، بگه‌ڕێننه‌وه.
تا ئێستا هیچ واده‌یه‌كیان دیاری نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی گوێبیستی تۆماره‌كان ببن و هۆكاره‌كانی كه‌وتنه خواره‌وه فڕۆكه‌كه ئاشكرا بكه‌ن.
فڕۆكه‌ی جۆری ئایرباس ئه‌ی 320، گه‌شتی ژماره 804، له 19ی ئایار/ مایۆی ئه‌مساڵ، دوای هه‌ڵفڕینی له فڕۆكه‌خانه‌ی شارل دیگۆلی فه‌ره‌نسا بۆ میسر، له‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، به 66 سه‌رنشینه‌وه كه‌وته خواره‌وه و تێكشكا.
جگه له میسر، هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی یۆنان، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی ناتۆش رایانگه‌یاند سه‌رقاڵی گه‌ڕان و پشكنینن به‌دوای پارچه تێكشكاوه‌كانی فڕۆكه‌كه و چه‌ند پارچه‌یه‌كیشیان دۆزییه‌وه.