له دواساته‌كاندا هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند زه‌برێكی كوشنده‌ی له وێڵز دا
كه‌مێك پێش ئێستا، له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند و ویڵز به‌یه‌ك گه‌یشتن، له دواساته‌كانی یارییه‌كه دانیێل ستۆریچ گۆڵێكی كوشنده‌ی له وێڵز كرد و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند ده‌ستخست.
هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز، گاریس به‌یل له خوله‌كی 42 به لێدانێكی راسته‌وخۆ یه‌كێك له جوانترین گۆڵه‌كانی یاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی تۆمار كرد و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست.
له گێمی دووه‌م، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند له رێگه‌ی جیمی ڤاردی له خوله‌كی 56 ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دواتر له خوله‌كی 92 دانیێل ستۆریچ گۆڵێكی كوشنده‌ی له وێڵز تۆمار كرد و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كرده خاوه‌نی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتن له یۆرۆی 2016.